پۆلیسی سلێمانی گرتنی سێ تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن دادگای به‌غداوه داوا كرابوون، ئه‌وان تۆمه‌تبار بوون به دزینی بڕێكی زۆری پاره و زێڕ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئۆكتۆبه‌ر، پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه له سه‌رچنار، سێ تۆمه‌تباریان گرتووه كه فه‌رمانی گرتنیان هه‌بووه له دادگای ره‌سافه‌ی به‌غدا.
پۆلیسی سلێمانی روونی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی گرتنی سێ تۆمه‌تبار له دادگای به‌غداوه گه‌یشته پۆلیسی سلێمانی كه گومانیان ده‌كرد ئه‌و تۆمه‌تبارانه به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵاتبن، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه و گرتنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌ستی پێ كرد.
باس له‌وه‌یش كراوه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا توانرا، تۆمه‌تباران بدۆزرێنه‌وه و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه بگیرێن كه هه‌ستاون به‌دزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك زێر.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ كردووه، تۆمه‌تباران بریتین له "ر، ئ، ج" /22 ساڵ/. "م، ئ، ج" /20 ساڵ/ . "ع، ع، ع" /45 ساڵ/ و ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێنه‌وه.