نیشانەكانی كەمی زنك و مەترسییەكانی

:: PM:05:35:24/10/2021 ‌

مادەی زنك گرنگی زۆری بۆ لەش و تەندروستی مرۆڤەوە هەیە، دەچێتە پێكهاتنی خانەكان و سیستمی بەرگری لەش بەهێزە دەكات، بەشێكی سەرەكییە لە گەشەكردن و زۆربوون، بۆیە كەمی لە لەشدا تووشی چەندان كێشەت دەكات، لەوانە بەرهەم نەهێنانی خانەی نوێی تەندروست و سەرهەڵدانی چەند نەخۆشییەكی مەترسیدار، كە هەڕەشە لە ژیانی دایكی شیردەر و دووگیان و كۆرپەلە و گەشەی منداڵیش دەكات. 

لە نیشانەكانی كەمی زنك لە لەش، لەدەستدانی كێشی بێ هۆكار و سارێژنەبوونی برین و كەمیی چالاكی و كەمیی ئاگایی و هۆشیاری، ئەو نیشانانەیش دوای چەند مانگێك لە كەمبوونەوەی لەلەش دەردەكەون، ئەویەش بەهۆی كەم وەرگرتنیەتی لەگەڵ خۆراك، لەگەڵ هەندێك حاڵەتی نەخۆشی وەك كەمخوێنی.
چارەسەری كەمی زنك لە رێگەی تەواوكاری خۆراك یان خۆراكەوە دەبێت
لە نیشانەكانی كەمی زنك لە لەش، زۆر تووشبوون بە نیشانەكانی سەرمابوون و سكچوونی بەردەوام و درەنگ سارێژبوونی برین لاوازیی سیستمی بەرگری لەش و زوو نەخۆشكەوتن و دەركەوتنی پەڵەی پێست، بەتایبەتی لە دەوری دەم و برینی پێست و كێشە لە بینین و لەدەستدانی كێشی لەشی بێ هۆكار و وەرینی چڕی قژ هەستكردن بە چێژ و بۆنێكی نائاسایی، زەحمەتی و كەمیی تەركیز و هۆشیاری و لاوازیی سێكسی و نۆرەی هەناسەتەنگی.

چارەسەری كەمی زنك لە رێگەی وەرگرتنی تەواوكاری خۆراك یان گۆڕینی سیستمی خۆراكەوە دەبێت، لەوانە خواردنی گۆشتی سوور و بەرهەمەكانی دەواجن، وەك هێلكە و گۆشتی مریشك و دانەوێڵەی تەواو و گەنم و برنج و گوێچكە ماسی و پاقلە و گازۆ و باوی. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل