به درێژایی مێژوو توركیا و ئێران ئاینیان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان مسوڵمانن به‌كارهێناوه، له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوویش به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر په‌نایان بۆ ئه‌و كارت و چه‌كه بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان به ته‌واوی بێهیوای كردوون و بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه، كه له ڕێی هێزی نه‌رم و به‌كارهێنانی ئاینه‌وه، چیتر ناتوانن خه‌ڵكی مسوڵمانی ناوچه‌كه و جیهان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن.
هه‌ریه‌ك له
ئه‌نكه‌ره و تاران له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ كردووه‌ته‌وه، كه گرووپی میلیشیا به ناوی به‌رگریكردن له ئاین و حزبی سیاسی ئیسلامی له وڵاته جیا جیاكانی ناوچه‌كه دروست بكه‌ن و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیشیان پێشكه‌ش كردوون، تا بتوانن هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه به ته‌واوی قووڵ بكه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش له عێراق و سووریا و لبنان هه‌ر دوو وڵات زۆرترین وه‌به‌رهێنانیان له‌سه‌ر ئه‌و هێز و گرووپ و حزبانه كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان به ته‌واوی پێچه‌وانه ده‌رچوون و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و سیحره‌ی ئه‌وان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك كردوویانه، به‌سه‌ر خودی ساحیره‌كه تاقیكراوه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و پاره و هه‌وڵانه‌ی خستوویانه‌ته گه‌ڕ، وایكردووه كه پێگه و هه‌ژموونیان زیاتر و زۆرتر له‌و وڵاتانه بچووكتر ببێته‌وه.
توركيا له ڕێی ئیخوانه‌كان و ئێران به حزبه ئیسلامییه شیعه‌كان ستراتیجی كۆنتڕۆلكردنی لبنان و عێراق و سووریایان شكستی هێناوه
تاران و ئه‌نكه‌ره كه دواتر ڕیاز و ئه‌بوزه‌بیش پێڕه‌وی ئه‌و ستراتیجه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ ئیسلام بكه‌ن به ئامرازێك تا هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه زیاتر بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی خۆیان له په‌نای ئاین ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام له سه‌رده‌مێكداین كه نه‌خشه‌ی جیۆپۆله‌تیك به خێرایی ده‌گۆڕێ و ڕای گشتی و هزری گشتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به ته‌واوی هۆشیار و تێگه‌یشتووه، به‌رده‌وام سه‌ركێشی و هاوكێشه‌ی ئابووری و سیاسی چاوه‌ڕواننه‌كراو دێنه بوون، ئه‌م ستراتیج و سیاسه‌ته كۆنه به ته‌واوی شكستی خواردووه و سه‌ری هه‌ردوو وڵاتیشی خواردووه، چونكه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌هۆی كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌كانی گرووپه چه‌كدار و میلیشیاكان و حزب و قه‌واره‌كانی سه‌ر به‌و دوو وڵاته به ته‌واوی بێزار و تووڕه‌ن و به ئاشكرا له خۆپێشاندانه‌كان دروشم له دژی ئه‌و گرووپانه و خودی تاران و ئه‌نكه‌ره ده‌لێنه‌وه.
جێمس دورسی پسپۆر و شرۆڤه‌كاری سیاسی له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئێران به شێوه‌یه‌كی ئاشكراتر له توركیا ئه‌و ستراتیجه‌ی بۆ هه‌مووان ڕوونه، به‌ڵام ئێسته به ڕوونی تاران هه‌ست به شكستهێنانی له گرتنه‌به‌ری ئه‌و ئامرازه ده‌كات، بۆیه خه‌ریكین دووباره به هه‌نگاو و ستراتیجه‌كانیان له عێراق و هه‌ریمی كوردستان و لبنان و ئازه‌ربایجان دا ده‌چنه‌وه.
میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن و وڵاتانی تر به‌رده‌وام جێی باس و خواسی میدیاكانه كه سه‌رجه‌میان خۆیان به پارێزه‌ری مه‌زه‌وی شیعه ناو ده‌به‌ن و تارانیش خۆی له لووتكه‌ی شیعه به تایبه‌تی و ئیسلام به گشتی پێناسه ده‌كات، به‌ڵام له‌و ڕێگه‌یه‌وه زۆرترین داهات و سامانی له لبنان و عێراق و سووریا ده‌ست ده‌كه‌وێ به ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك و چنینه‌وه‌ی هه‌زاران پرۆژه له‌و وڵاتانه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئێرانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، خواسته‌كانی خۆیشی نه‌شاردووه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێ ده‌ستی به ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگات، هاوكات به به‌رده‌وامی نه‌وت به قاچاغ له عێراقه‌وه بۆ ئێران هه‌نارده ده‌كرێ و به ملیاران دۆلاریشی له فرۆشتنی كاره‌با و گازی سروشتی به باشووری عێراق ده‌ست ده‌كه‌وێت، جیا له‌وه‌ی بازاڕی ئه‌و وڵاتانه‌ی به كاڵای خۆی كۆنتڕۆڵ كردووه، كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزی بووه له‌و دۆخه سه‌خته‌ی كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه تێی كه‌وتووه.
ئه‌وه‌ی كه جێی داخه بۆ تاران، ئێسته میلیشیاكان و گرووپه ئیسلامییه هاوپه‌یمانه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری عێراق تووشی شكستی یه‌كجار قوول و گه‌وره بوون و نه‌یانتوانیوه متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن تارانه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییانه هه‌ژمار ده‌كرێ كه له عێراق تا ئێسته توانیویه‌تی بیانپارێزێت.
له لبنان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حزبوڵای دروستكراوی ئێران زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌سته‌وه بوو و حكوومه‌ت له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و دا بوو، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كانی لبنانییه‌كان و دواجاریش به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌و وڵاته به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی ئێرانه كه تا به‌ر له خۆپێشاندانه‌كان له ڕێی حزبوڵا لبنانی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كردبوو، له سووریایش كۆمپانیاكانی سه‌ر به سووپای پاسداران سه‌دان پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجیان له‌لایه‌ن ڕژێمی دیمه‌شقه‌وه پێدراوه، به‌ڵام ڕووسیا به به‌رده‌وامی فشاریان له‌سه‌ر دروست ده‌كات و پاشه‌كشه به هه‌ژموونی ئێران ده‌كات.
خه‌ڵكی هۆشیارن و سزای شوێنكه‌وتووانی هه‌ردوو وڵاتیان داوه كه به ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه خۆیان خزاندووه‌ته نێو پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌وه
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیایش له ڕێی حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی هانی زۆرێك له پارته سیاسییه ئیسلامییه‌كانی داوه و كۆمه‌كی كردوون، چه‌ندان گرووپی ئیسلامی توندڕۆیشی له سووریا كردووه‌ته هاپه‌یمان و ژێرده‌سته‌ی خۆی، تا سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی بهێننه دی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌ردۆغان زۆرجار گوتاری داوه و به‌رگری له ئیگۆره‌كانی چین كردووه، كه كه‌مینه‌یه‌كی مسوڵمانی سنووری وڵاتی چینن، كه‌چی ئه‌مانه هیچ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كێشكردنی هزری خه‌ڵك بۆ شوێنكه‌وتنی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی نه‌بووه، بگره له ڕاپرسییه‌كانی توركیا ئه‌وه به ته‌واوی روونه، كه ڕۆژ به ڕۆژ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاكپارتی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕوو له پاشه‌كشه‌یه و ئه‌سته‌مه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا، ئه‌ردۆغان بتوانێ جارێكی تر ببێته‌وه به سه‌ركۆماری توركیا.
پشتیوانی توركیا له ئیخوانی موسلمین و سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و گرووپانه‌ی له وڵاتانی ناوچه‌كه كه سه‌ر به ڕێبازی ئیخوانه‌كانن، ستراتیجێكی تری ئه‌نكه‌ره بوو بۆ چوونه نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاتانه و فه‌رمان پێكردنیان تا به گوێره‌ی سیاسه‌ته‌كانی توركیا ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه میسڕ و سعوودیه و ئیماڕات و به‌حرێن له دژی ئیخوانه‌كان ده‌ستیان پێكرد، گه‌وره‌ترین گورز به‌و ستراتیجه كه‌وت و زۆربه‌ی حزبه ئیخوانییه‌كان له ناوچه‌كه به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌چن.
ئه‌و به‌رئه‌نجامانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئێسته هه‌ریه‌ك له تاران و ئه‌نكه‌ره له ڕووی ستراتیجی دوور مه‌ودا به په‌شتبه‌ستن به هێزی نه‌رم بۆ كۆنتڕۆڵكردنی وڵاتانی ئیسلامی له ته‌نگژه‌یه‌كی قورسدان، چونكه گوتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه و خه‌ڵكی پابه‌ندییه دینییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان به گرووپه چه‌كداری و سیاسییه ئیسلامییه‌كان نه‌ماوه و به دوای وڵاتێكی ئارام و ئابووری به‌هێزه‌وه‌ن، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یه، چونكه ده‌یانه‌وێ ئابووری ئه‌و وڵاتانه به‌رده‌وام ڕوو له پاشه‌كشه بكات، تا له هه‌موو ڕووێكه‌وه پێویستیان به كاڵا و به‌رهه‌م و كۆمپانیا و ئه‌زموونی ئه‌و دوو وڵاته بێت.