ئه‌گه‌ر ڕۆژانه سه‌یری هه‌واڵی زۆربه‌ی میدیاكان بكه‌یت، زۆر به‌كه‌می گوێت له هه‌واڵ له‌سه‌ر ڤێتنام ده‌بێت، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێ، كه له شوبات/فێبرایه‌ری 2019ی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن له ڤێتنام كۆبوونه‌وه و چاویان به‌یه‌كتر كه‌وت، به‌ڵام له پشتی ئه‌و بێده‌نگییه و بێ هه‌واڵییه، كاتێك به‌دواداچوون و گه‌ڕان بۆ ڤێتنام ده‌كه‌یت، به‌رده‌وام به وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندوو، خاوه‌ن ئابوورییه‌كی به‌هێز ناوی ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌و وڵاته به‌هۆی هێرشی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی وێرانبوو و خه‌ڵكه‌كه‌ی له برسا تووشی مه‌رگ بوونه‌وه، كه‌واته نهێنی خێرا هه‌ستانه‌وه‌ی ڤێتنام چییه و چۆن ئه‌و وڵاته له سفره‌وه بوو به یه‌كێك له گه‌شه‌سه‌ندووترین ئابوورییه‌كانی ئاسیا؟
له ئه‌نجامی هێرشی داگیركاری ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڤێتنام له سه‌ده‌ی ڕابردوو، ئه‌و وڵاته هه‌میشه ناوی به وڵاته هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و برسییه‌كه ده‌هێنرا، تا ئێسته‌یش ئه‌و بیرۆكه‌یه لای زۆرێك له خه‌ڵكی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، ئه‌و برسیه‌تی و مه‌رگ و ماڵوێرانییه‌ی ڤێتنامییه‌كان هه‌یانبوو، بووه به به‌شێك له ڕابردوو و مێژوو، ئێسته وڵاتێكی ته‌واو پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌سه‌ندوون، بۆیه به‌لای زۆرێك له ئابووریناسانه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه و به‌هێزكردنی ئابووری ئه‌و وڵاته به "موعجیزه‌ی ڤێتنام، یان موعجیزه‌ی هانۆی" ناوی ده‌برێت، چونكه ئێسته ڤێتنام له ڕووی ئابوورییه‌وه، ململانێ و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ چین ده‌كات، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابوورییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له كێبه‌ركێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا تا ببێت به به‌هێزترین ئابووری له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
هه‌موو فاكت و ڕاستییه‌كانی ئێسته له وڵاته هه‌ن، جێی سه‌رنج و سه‌رسڕمانن، چونكه له ڕووی توانای مرۆیی و مادی و ڕووبه‌ڕوو و سه‌رچاوه‌ی سروشتییه‌وه، چین و ڤێتنام به‌راوردی یه‌كتر بكه‌یت، هه‌رگیز هاوتای یه‌كتر نابن، كه‌چی له ڕووی گه‌شه‌ی ئابووری و به‌هێزی ئابوورییه‌وه ڤێتنام كێبه‌ركێی چین ده‌كات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه تا ساڵی 2014 ئه‌و وڵاته له ژێر گه‌مارۆ و سزای توندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو، واته له دوای شكستی ئه‌مه‌ریكا له ڤێتنام تا 2014 سزا و گه‌مارۆ قورسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته بوونیان هه‌بوو، كه‌چی موعجزه‌یه‌ك له‌و وڵاته خوڵقاوه، كه كه‌م كه‌س باوه‌ڕی پێ ده‌كات.
تا 2014 ڤێتنام له ژێر سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بوو، كه‌چی له پێشكه‌وتن و پته‌وكردنی ئابوورییه‌كه‌ی نه‌وه‌ستا
به‌هۆی ئارامی و سیسته‌می بانكی پێشكه‌وتوو و ده‌ستی كاری زۆره‌وه، له 2008 كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور به بڕی 670 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی له‌و وڵاته كرد، له كه‌رتی ته‌كنه‌لۆجیا و به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام دوای 10 ساڵ بڕی وه‌به‌رهێنانی گه‌یشته 17 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ڤێتنامییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ قازانجی زۆر بكه‌ن و بڕی سوود و قازانجه‌كه‌یشیان له ساڵێكدا بۆ 58 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رز بووه‌وه، ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی سامسۆنگ له كۆریای باشوور و هیچ وڵاتێكی تر به‌و ئاست و خێراییه نه‌بوو، بۆیه وڵاته‌كه بووه‌ته ژینگه‌یه‌كی له‌بار و زۆر سه‌رنجڕاكێش و زۆرێك له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و سه‌رمایه‌داره‌كانی ناوچه‌كه و جیهان ڕوویان تێكرد و ده‌ستیان به وه‌به‌رهێنان كردووه له‌م وڵاته دا.
گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئابووری
ڤێتنام بۆ یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له ساڵی 1986 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی فره‌وان چاكسازی و پاكسازی له‌و وڵاته ده‌ستی پێكرد، هه‌رچه‌ند له 1974ه‌وه واته دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاش ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی تووشی هاتن، هه‌نگاو بۆ چاكسازی و پێشخستن نرا، به‌ڵام دواتر شه‌ڕی ناوخۆ له نێوان هه‌ردوولا واته به‌شی باكور و باشووری دروست بوو، تا دواجار هه‌ردوو به‌شه‌كه یه‌كیان گرتووه و كۆماری ڤێتنامی ئیشتراكی دامه‌زرێنرا و هانۆی كرایه پایته‌ختی وڵاته‌كه.
ئابووری ڤێتنام له‌و كاته ته‌نیا پشتی به هه‌نارده‌كردنی برنج ده‌به‌ست، به‌ڵام له ئه‌نجامی جه‌نگ و وێرانی كه‌رتی كشتوكاڵ تووشی گرفتی گه‌وره بوو بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ڤێتنامییه‌كان به بڕی پێویست برنجیان به‌رهه‌مهێنا، كه به‌شی تێربوونی خۆیان بكات، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه‌ریكا سزا سه‌ربازی و بازرگانی و ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته سه‌پاند، ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری به‌رۆكی گرتنه‌وه.
ئه‌مه وایكرد كه ڤێتنام به ته‌واوی له جیهانی ده‌ره‌وه داببڕێ و له ترسی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كه‌مترین وڵاتانی دنیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كرد، لی دوان سه‌رۆكی حزبی شیوعی ڤێتنام كه هاوكات حزبه‌كه فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كه‌یش بوو و خۆیشی كه‌سی یه‌كه‌می وڵات بوو، سیاسه‌تی بازرگانی ئازاد و ئابووری بازاڕی ئازادی ڕه‌ت كرده‌وه، لی دوان ڕێبه‌رێكی مه‌زنی ڤێتنامییه‌كان بوو، ئه‌و له 1960ه‌وه تا 1986 سه‌ركردایه‌تی شیوعییه‌كان و جه‌نگی له دژی ئه‌مه‌ریكا كرد و به ئه‌ندازیاری شكستهێنانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناوی ده‌برا، به‌ڵام دوای ئه‌وه بوو به ئه‌ندازیاری یه‌كخستنه‌وه‌ی وڵات و داڕشتنی بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ئابووری، ستراتیجی ئابووری ئه‌و بریتی بوو له ئابوورییه‌كی مه‌ركه‌زی به چڕكردنه‌وه‌ی تواناكان له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و ئابووری و ته‌كنه‌لۆجیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش گرنگی به كه‌رتی سه‌ربازی ده‌دا، له ترسی ئه‌وه‌ی جارێكی تر په‌لاماری وڵاته‌كه‌ی بدرێ و تووشی شه‌ڕێكی تری خوێناوی بكرێت.
سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌وڵانه، به‌ڵام ئابووری مه‌ركه‌زی و گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌موو بڕیارێك بۆ حزبی شیوعی فه‌رمانڕه‌وا ئابووری وڵاته‌كه‌ی تووشی گرفتی گه‌وره كرد، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، هه‌ڵاوسان له وڵاته‌كه گه‌یشته 770% و ته‌نگژه‌یه‌كی قورس و كاره‌ساتبار به‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرت.
دوای مردنی لی دوان، نیجوین ڤان لین سه‌رۆكایه‌تی حزبی شیوعی و ڤێتنامی گرته ده‌ست و به په‌له ده‌ستی به گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له سیاسه‌تی ئابووری وڵاته‌كه كرد، له ڕێی پلانێكی نوێ كه به ناوی دۆی مۆی ناسراوه، ئیتر له‌و كاته‌وه گه‌شه‌ی خێرا و موعجیزه‌ی ڤێتنام بناغه‌ی دانرا و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوی نا.
دۆی مۆی ستراتیجێكی ناواز بۆ گۆڕینی ژیانی ڤێتنامییه هه‌ژاره‌كان به‌ره‌و ژیانێكی باش و پڕ له خۆشگوزه‌رانی
لین بۆ یه‌كه‌مجار ئازادی به ڤێتنامییه‌كان به‌خشی چ جۆره كشتوكاڵێك ده‌كه‌ن و زه‌وییه‌كانی به‌ناوكردن، كه جاران گشتی موڵكی حزبی شیوعی بوو، به‌ڵام مافی به ده‌وڵه‌تیش دا، كه هه‌ر كات بیه‌وێت زه‌وی له جووتیاره‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر جووتیاره‌كان كشتوكاڵ نه‌كه‌ن و زه‌وییه‌كان په‌راوێز بخه‌ن. هه‌ر خێزانێك بڕی سێ هێكتار زه‌وی به‌سه‌ر دابه‌شكرا و ده‌ست به چاندن و كشتوكاڵكردن به خێرایی كرا، ئه‌م بڕیاره گۆڕانێكی گه‌وره بوو له ئایدلۆجیای شیوعیه‌ت كه لین گرتییه‌به‌ر و جێبه‌جێی كرد.
ئه‌مانه كاردانه‌وه و لێكه‌وتی گه‌وره‌یان لێ كه‌وته‌وه، به گه‌یشتن به ساڵی 1989 ڤێتنام بوو به سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری برنج بۆ وڵاتانی دنیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو و یاساكانی كشتوكاڵ به ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ر هێنرا و ڕێ به وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی درا كه له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان له ڤێتنام وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش سزاكانی سه‌ر ڤێتنام له‌لایه‌ن واشنتن سووككرا و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت بۆ ڤێتنام له 1991 كۆتایی هات، به‌وهۆیه‌وه جارێكی تر ڤێتنام پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان دروست كرده‌وه و گه‌ڕایه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ده‌رگه‌ی وڵات به ڕووی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی و دامه‌زراندنی كارگه و كۆمپانیای ناوخۆیی كرایه‌وه، له 1994 زیاتر له 17 هه‌زار كارگه و كۆمپانیا دامه‌زرێنران و ده‌ستیان به كار و به‌رهه‌مهێنان كرد، له 1995 ڤێتنام چووه نێو كۆربه‌ندی گه‌لانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، كه ئه‌مه‌یش وایكرد به‌هێزتر ده‌ستی به وڵاتانی دنیا و به‌ستنی پێوه‌ندی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ جیهان بگات. دواجاریش له 2001 له‌گه‌ڵ ئاساییبوونه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوی پێوه‌ندییه‌كانی ڤێتنام و ئه‌مه‌ریكا، له‌و ساڵه ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازادی هاوبشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژوو كرد، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌تری پێ ببه‌خشی، تا له 2007 ببێت به ئه‌ندامی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی، به‌هۆی ئاسایش و ئارامی و هه‌رزانی كرێی ده‌ستی كاری شاره‌زا به به‌راورد به وڵاتانی تر، هه‌موو ئه‌مانه وایكرد كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان به لێشاو ڕوو له ڤێتنام بكه‌ن، له ڕووی ته‌كنه‌لۆجیا پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێسته‌یش یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی ئاسیا و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ببێت به یه‌كێك له گه‌شه‌سه‌ندووترین ئابوورییه‌كان له جیهان.