شوندی كاربیری نووسه‌ر له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری Taimani One له ئه‌مه‌ریكا له بابه‌تێك كه له پێگه‌ی
The Hillی ئه‌مه‌ریكی به ناونیشانی "كوردستانی سه‌ربه‌خۆ باشترین بژاره بۆ ڕیشه‌كێشكردنی داعش" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌مێنن و كۆتاییان نایه‌ت، بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه كه جێی بایه‌خێكی زۆر بۆ هه‌موو لایه‌ك، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگ و ڕه‌زامه‌ند بێ له‌سه‌ر دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی داوه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پێشوو گه‌له‌كه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داویانه، ئه‌وه ڕوون بووه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران و توركیا و سووریا و ڕووسیا ڕووبه‌ڕووی هه‌نگاوێكی له‌مجۆره نابنه‌وه، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوان و هانده‌ری بێ و گره‌نتی دۆخه‌كه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا دۆخی ئێسته ناتوانرێ به‌رگری لێ بكرێ و به به‌رده‌وامی هێزه‌كانی بیانی له‌و ناوچانه بمێننه‌وه، بۆیه هیچ ئه‌گه‌ر و چاره‌سه‌رێكی تر له‌وه كاریگه‌رتر و باشتر و كاراتر نییه، كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دابمه‌زرێ، تا بتوانێ بۆ هه‌میشه تیرۆر له ناوچه‌كه ڕیشه‌كێش بكات.
ئێسته پاشماوه‌كانی داعش له باكوری عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا درێژبوونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و به نهێنی خۆیان ڕێك ده‌خه‌نه‌وه و هاتوچۆ له نێوان عێراق و سووریا ده‌كه‌ن و كار بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی خۆیان و دووباره ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ده‌ن. ئه‌و ناوچانه‌ی بوونه‌ته مۆڵگه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له عێراق بریتین له ناوچه ناكۆكی و كێشه له‌سه‌ره‌كان، كه ناوچه‌یه‌كی فره‌وان و گه‌وره‌یه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا داوای ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێ ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دا بێت، به‌وهۆیه‌وه ناوچه‌كه له رووی ئاسایشه‌وه به ته‌واوی لاوازه، به‌ڵام به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و بوونی ئه‌و ناوچانه وه‌ك به‌شێك له‌و ده‌وڵه‌ته، ناكۆكی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت كۆتایی دێ و سنوورێكی فه‌رمی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان هه‌ردوولا دیاریی ده‌كرێ و هێزی فه‌رمی زۆر له هه‌ردوو دیوی سنووره‌كه بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت، ئاسایشێكی تۆكمه و به‌هێز له ناوچه‌كه بوونی ده‌بێت، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بێته مۆڵگه‌ی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و به ته‌واوی له ناوچه‌كه ڕیشه‌كێش ده‌كرێ و له‌ناو ده‌برێن.
به‌غدا ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانی له ژێر ده‌سته و ناتوانێ داعشی لێ ڕیشه‌كێش بكات، له سووریایش هه‌سه‌ده هۆی سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی داعشه
له سووریا كورده‌كان دوا مۆڵگه‌ی داعشیان له‌ناوبرد و ئێسته‌یش زۆرینه‌ی خێزانی چه‌كداره‌كانی داعش له كه‌مپی ئه‌لهول هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پاسه‌وانیان ده‌كه‌ن و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ئازاد بن و دووباره پێوه‌ندی به شانه نهێنییه‌كانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كورده‌كان له عێراق و سووریا ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وانیان له تیرۆریستان پاك كرده‌وه و هۆكاری سه‌ركه‌وتن بوون له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه وه‌حشیگه‌ر و توندڕۆیه، به‌وهۆیه‌وه‌یش هیچ ناوچه‌یه‌ك له ده‌ستی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بوونی نه‌ماوه و ئێسته له ناوچه دووره ده‌سته‌كان و به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی گورگه په‌رتبووه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ناوه ناوه كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕاستییه‌كی تاڵ هه‌یه كه پێویسته بۆ هه‌مووان ڕوون بێ، ئه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی سووریا ئاسایی بكرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات دوور بخرێته‌وه، كه تاوانباره به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، مانه‌وه‌یشی له ده‌سه‌ڵات و به له ڕێی پشتیوانی ڕووسیا و ئێران، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده بدات، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی به سوودی پاشماوه‌كانی داعش ده‌شكێته‌وه و ده‌رفه‌تێكی زێڕینیان پێ ده‌به‌خشێت، كاتێك به زه‌بری هێز ئه‌سه‌د هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌سه‌ده بدات.
بۆ ئه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا به ته‌واوی ڕیشه‌كێش بكرێت، پێویسته ناوچه كوردییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده به ناوچه كوردییه‌كانی عێراقه‌وه بلكێنرێن و ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆیان لێ دابمه‌زرێنرێت، كورده‌كان ئه‌زموونی باشیان له شه‌ڕی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه هه‌یه، به ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌كانیان له هه‌ردوو وڵات، ئه‌مه هه‌واڵێكی جه‌رگبڕ ده‌بێ بۆ داعشه‌كان و به ته‌واوی له دژی پیلانه‌كانی داعشه كه ده‌یه‌وێ سوود له‌و ململانێیه‌ی نێوان كورد و به‌غدا له‌لایه‌ك و كورد له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌ربگرێت.
به‌رده‌وامی كێشه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هێرشی ئه‌سه‌د بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له‌به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی زیندووبوونه‌وه‌ی داعشدان
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناوچه‌كه ئارامی و ئاسایشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و هیچ موڵگه و په‌ناگه‌یه‌كی داعش له هه‌ردوو وڵات بوونی نامێنێت، به دڵنیاییه‌وه تا ئێسته توركیا و ئێران له دژی ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسی زۆریان هه‌یه كه كورده‌كانی ناو سنووری ئه‌و دوو وڵاته‌یش ده‌ست به خۆپێشانده‌ران و شۆڕشی چه‌كداری بكه‌ن، به‌ڵام ده‌كرێ ئه‌مه به جۆرێكی تر چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو وڵات سیاسه‌تێكی میانڕۆ و یه‌كسان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو وڵاته پێڕه‌و بكه‌ن، بوونی نیشتمانێك بۆ كورده‌كان، ئه‌گه‌ر كورده‌كانی ئێران و توركیایش نه‌گرێته‌وه، جۆرێك له ئارامیان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، چونكه به درێژایی مێژوو ئه‌وان هه‌میشه سه‌ركووتی بوونی كوردیان وه‌ك گه‌لێك كردووه.
به‌غدا به‌رهه‌ڵستی ئه‌و هه‌وڵه ده‌كات، به‌ڵام كاتێكیش ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ململانێكانی ناوخۆی وڵاته‌كه به درێژایی مێژووی دروستبوونی كۆتایی پێ ده‌هێنێت، پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمداری له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق جێگیر ده‌كات و وڵاته‌كه ده‌توانێ هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێ و هه‌میشه له شوێنی خۆی نه‌مێنێته‌وه.
ڕژێمی به‌عسی سووریایش له به‌رانبه‌ر ڕازیبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه به فشاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قبووڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یه كه ده‌توانێ بێ جه‌نگ و له ڕێی گفتوگۆی سیاسییه‌وه كۆتایی یه‌كجاره‌كی به ته‌نگژه‌ی سووریا بهێنێت، كه چه‌ندان ساڵه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێوه‌ی خه‌ریكه.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ببن به گۆڕستانی هه‌میشه‌یی داعش، پێویسته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دابمه‌زرێت
به دڵنیاییه‌وه هه‌ر چوار وڵاته‌كه سه‌ره‌تا به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن و له دژی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه، به‌ڵام دواجار كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ دۆخه‌كه بسه‌پێنن و هه‌مووان ناچار بكه‌ن تا قبووڵی ئه‌م گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر جاران پرسی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان بابه‌تێكی ئه‌خلاقی و پابه‌ندبوون بووبێ به جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، ئێسته جیا له‌و هۆكاره، هۆكارێكی گرنگتریش بوونی هه‌یه كه ئه‌ویش پێویستی و خواستی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه كه ده‌وڵه‌تی كوردستان بێته ئاراوه.
جیا له‌و چاره‌سه‌ره، گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تر بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر و كۆتاییهێنان به گرژی و ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هیچ سوودێكی ئه‌وتۆی لێ ناكه‌وێته‌وه و ناتوانێ كێشه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ئاراسته بكات، ئه‌و بژاره‌ی تریش كه پێشبینی ڕوودانیان ده‌كرێ، بریتین له‌وه‌ی كه له عێراق حكوومه‌تێكی تر دروست ببێ و دواجار وه‌ك حكوومه‌ته‌كانی تر مافی هه‌رێمی كوردستان نه‌دات و جارێكی تر هه‌رێمه‌كه په‌نا بۆ بژاره‌ی سه‌ربه‌خۆیی بباته‌وه، له سووریا ئه‌سه‌د به پشتیوانی ئێران و ڕووسیا هێرش ده‌كاته سه‌ر كورده‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه‌و دوو بژارهیهیش واته زیندووبوونه‌وه‌ی خێرای داعش و گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی له ناوچه‌كه و په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ وڵاتانی تری ناوچه‌كه و جیهان و دووباره زۆربوونه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستی له زۆربه‌ی پایته‌خته‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
به‌ڵام پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان پێویستی به دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌كی باڵای دانوستاندنه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی دانوستاندنی ئاڵۆز له‌گه‌ڵ چه‌ندان لایه‌ن به‌ڕێوه ببات، جیا له‌وه‌یش پرۆسه‌كه پێویستی به سازشكردنی گه‌وره‌یه، به تایبه‌ت سازش له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، ئه‌مه كاروانێكی درێژ ده‌بێت، به‌ڵام هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی تری نییه، دۆخی ڕیشه‌كێشكردنی داعش له عێراق و سووریا وه‌ك ئێسته، كه فره هێزه‌ی باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه و هه‌موو هێزه‌كانی دژ به داعش‌یش ناكۆكی جه‌وهه‌ری له نێوانیان هه‌یه، ناتوانێ ڕیشه‌كێشی تیرۆر بكات. ئێسته كاتی ستراتیجێكی نوێیه تا ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانێكی گشتگیر ببات و ئاشتی و ئاسایشێكی تۆكمه‌ی لێ به‌رقه‌رار بێت.