لە زاخۆ 34 پڕۆژە جێبەجێ كران و 11ی تر لە جێبەجێكردندان

:: AM:11:33:25/10/2021 ‌
لە سنووری زاخۆدا 45 پڕۆژە لە بواری جێبەجێكردندان و زۆرینەیان تەواو بوون، 50 ملیار دیناریان بۆ تەرخان كراوە و بە تەواوكردنیان شارۆكەكە ئاوەدانتر دەبێتەوە.

ئەندازیار ھێژا محەمەد سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی زاخۆ، بۆ "وشە" گوتی، ئەو پڕۆژانەی بۆ زاخۆ دابین كرابوون زۆرینەیان تەواو بوون، تەنیا ئەوانە نەبێت كە ماوەیان لە ساڵێك زیاترە، چونكە بەشێك لە پڕۆژەكان ساڵێك و پێنج مانگە و ھەیە لە ساڵێك زیاترە.

ئاو و كارەبا و رێگەوبان و ئاوەڕۆ و سەرجەم سێكتەرەكان لەخۆ دەگرێت.


ئەو گوتی، لە كۆی 45 پڕۆژە 34 پڕۆژەیان تەواو كراون، پڕۆژەكانیش جۆراوجۆرن كە لە بواری ئاو و كارەبا و رێگەوبان و ئاوەڕۆ و سەرجەم سێكتەرەكان لەخۆ دەگرێت.

وەك زیاتر خستیەڕوو، ھەوڵ دەدرێت بە زووترین كات ئەوانەی ماویشن تەواو بكرێن، چونكە زۆر بە باشی كارەكان بەڕێوە دەچن و خۆشیان بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەكەن، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گرنگی زۆر بە دابینكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ زاخۆ دەدات و ئەمەش مایەی دڵخۆشییە.

بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە خزمەتێكی باشی شارۆكەی زاخۆ دەكرێت، بەگوتەی سەرپەرشتیارەكە لە ھەر كوێیەك كەموكورتی ھەبێت، پڕۆژەیان بۆ دەكرێت و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەو ئامانجە بەردەوام لەسەر خەتە.

هەولێر/بڵند ئیبراھیم


وشە - سلێمان تاشان