گورچیله‌كان دوو ئه‌ندامی گرنگن كه ته‌ندروستی له‌ش به باشی ده‌هێڵنه‌وه، به بوونی كێشه له گورچیله‌كان مرۆڤ تووشی چه‌ندان كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێته‌وه، له‌وانه هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز، دروستبوونی به‌ردی گورچیله، كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر و پاشماوه كیمیاییه‌كانی هه‌رسكردن له جه‌سته و نه‌كردنه ده‌ره‌وه‌یان. له خواره‌وه ناوی ئه‌و خواردنانه ئاشكرا ده‌كه‌ین كه بۆ گورچیله‌كان كێشه دروست ده‌كه‌ن و به‌ره‌و له‌ناوبردنیان ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی تشرینی یه‌كه‌م، دكتۆر شاخه‌وان هێرش پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و میزه‌ڕۆ، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "مانه‌وه‌ی گورچیله‌كان به ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ زۆر گرنگه، تا ئاستێك كه پێوه‌ندی به مانی ژیانه‌وه هه‌یه، بۆیه خاڵی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌رده‌وام گرنگی به خواردنه‌وه‌ی ئاو بده‌ین، به‌ڵام به‌جۆرێك كه زێده‌ڕۆیی نه‌كرێت و گورچیله‌كان ماندوو نه‌كرێت به‌هه‌ڵه."
ڕوونی كرده‌وه، "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كاتێك ههڵدهسستێت له خه‌و، ده‌توانێ دوو بۆ سێ په‌رداخ ئاو بخواته‌وه بۆ پاككردنه‌وه و ده‌ردانی ژه‌هر، دواتر ئاو نه‌خواته‌وه تا پێش هه‌ر خواردنی ژه‌مێك به 20 خولهك ئاو بخواته‌وه، دواتر له‌كاتی نانخواردن ئاو نه‌خواته‌وه و له دوای ته‌واوبوونی خواردنیش ئاو نه‌خواته‌وه، هه‌روه‌ها گرنگه پێش هه‌موو خه‌وتنێك سێ بۆ پێنج به‌رداخ ئاو بخورێته‌وه".
ئاماژه‌ی دا، بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌كانمان به سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه، ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و خواردنانه‌یش بین كه ده‌بنه هۆی له‌ناوبردنی گورچیله‌كانمان كه دواجار ده‌بێته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "وازهێنان له زۆر خواردنی خوێ و به‌كارهێنانی له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه، گرنگی نه‌دان به خواردنی ئاماده‌كراو و له قوتوونراو كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر خوێیان تێدایه، هه‌روه‌ها زۆر خواردنی شه‌كریش زۆر مه‌ترسیداره بۆ گورچیله‌كانمان".
گورچیله ئه‌ندامێكی گرنگی به‌شی ناوه‌وه‌ی له‌شه، ئه‌ركی پاڵاوتنی خوێنه له شله‌ی زیاده و پاشه‌ڕۆكان، واتا خوێن له پاشه‌ڕۆ ژه‌هراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه.