كۆمپانیای سامسۆنگ رای گه‌یاند كه گالاكسییه نوێیه‌كه‌یان به سیستمی 5G ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته له دنیادا به‌شێكی زۆر له وڵاتان كار به‌و سیستمه ده‌كه‌ن بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانیان، ئه‌مه‌یش وایكردووه سامسۆنگ به‌رهه‌مه‌كانی له 5G بێبه‌ش نه‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو كه به‌رهه‌مه‌كه له جۆری ''Galaxy A22s''ـه و تازه‌ترین سیستمی ئینته‌رنێتی بۆ دانراوه كه 5Gیه. وه‌ك كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی، ئه‌م به‌رهه‌مه گرنگییه‌كی زۆر پێ ده‌درێت و له كۆتایی مانگی داهاتوویشدا ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه روونی شاشه‌كه‌ی 1080 به 2009 پیكسڵه، ڕامی چوار گێگابایته، به تازه‌ترین سیستمی ئه‌ندرۆید كار ده‌كات كه ئه‌ندرۆید 11یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش، سیستمی ئینته‌رنێتی 5G تێدا كارا ده‌بێت.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا، رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.