كۆمپانیای شۆڤلێت بزوێنه‌رێكی 10 لیتری به‌رهه‌م هێنا كه له دنیادا به یه‌كێك له به‌هێزترین بزوێنه‌ره‌كان ده‌ناسرێت، بزوێنه‌ری ترمان هه‌یه له دنیادا خاوه‌نی 10 لیتره. بۆیه به‌م كاره‌ی شۆڤلێت دێته ڕیزبه‌ندی به‌هێزترین بزوێنه‌ره‌كانی 10 لیتری له دنیادا.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئاشكرای كرد كه كۆمپانیای شۆڤلێت بزوێنه‌ری 10 لیتری به‌رهه‌م هێنا، ئه‌مه‌یش له پاڵ دانانی ئه‌م بزوێنه‌ره بۆ هه‌ر به‌رهه‌مێكی، ده‌بێ هه‌م پستۆن و هه‌میش هێزی ئۆتۆمبێله‌كه خۆی زیاد بكات، به‌شێوه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر بزوێنه‌رێكی 10 لیتری، ده‌بێ هێزی زیاتر له هه‌زار ئه‌سپ به‌كار بهێنرێت.
شۆڤلێت داهێنان دەکات لە بزوێنەردا
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه شۆڤلێت له داهاتوودا ئه‌م بزوێنه‌ره به‌كار دێنێت، به‌ڵام تا ئێسته نه‌زانراوه كه له چ به‌رهه‌مێكدا به‌كار ده‌هێنرێت؟ ئایا ئۆتۆمبێله‌كه هی پێشبڕكێیه؟ ئایا ئۆتۆمبێلێكی ئاساییه؟ تا ئێسته نازانرێت و ئه‌و پرسیاره‌یش وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی 100% ئاشكرا كراوه ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌كانی شۆڤلێت له داهاتوودا به‌هێزترینه‌كان ده‌بن.
شۆڤلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت"، دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.