سوودەكانی سەڵتی چییە؟

:: PM:06:11:25/10/2021 ‌

سەڵتی قۆناغێكی گرنگی ژیانی مرۆڤە بە هەردوو رەگەزییەوە، كوڕ و كچ ئامادە دەبن بۆ گرتنەئەستۆی بەرپرسیارەتی و چوونە ناو قۆناغێكی گرنگتری ژیان، ئەویش ژیانی خێزان و هاوسەرگیرییە، بەڵام بەدەر لەوە ئەو قۆناغە چەند تایبەتمەندی و سوودیشی هەیە.

رەنگە كەسانێك خۆیان سەڵت بمێننەوە، واتە بە ویستی خۆیان، یان هەیە بەهۆی كێشەی دارایی یان ئامادەنەبوونی دەروونی یان نەگەیشتن بە هاوبەشێكی گونجاو بۆ ژیانی هاوسەری، یان سەركەوتوو نەبووبیت لە بەستنی پێوەندی، شارەزایان ئاماژە بۆ چوار سوودی سەڵتی دەكەن.

لەو سوودانە، شەنگی و لەشولاری رێك و تەندروستی باشە، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی بواری زیاتر بۆ ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی و ریجیم بە بەراورد بە كەسانی هاوسەردار هەیە، جیا لە پاڵنەری مانەوەی بە لەشولارێكی رێك بۆ راكێشانی گرنگیدانی رەگەزی بەرانبەر.
سەڵت توانای جەستە و مێشكی تەنیا ئاراستەی كارەكەی دەكات
نوستنی باش هۆكارێكی ترە، كاتێك نوستنی كەسانی سەڵت لە هی هاوسەردارەكان باشترە، ئەوەیش بەهۆی نەبوونی هاوبەشێك لە جێگە كە رەنگە بزۆك بێ و هەڵگێڕ و وەرگێڕی زۆر بكات، بۆیە ئەنگە نوستنی هاوبەش هەموو جارێك نموونەیی نەبێت، كاتێك توێژینەوەكان دەریانخستووە نوستن لەپاڵ كەسێكی تر زیانی هەیە، بەتایبەتی بۆ ژنان.

پتەوكردنی گەشەی دەروونی، كاتێك توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن ژیانی سەڵتی گەشەی دەروونی بەهێزتر دەكات، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی ئەوان هەستێكی زیاتریان هەیە كە چارەنووسیان بەدەست خۆیانە و لە گەشەكردنی بەردەوامی كەسایەتیانن، هەلی كەمتری تاقیكردنەوەی هەستە نەرێنییەكانیان هەیە.

سوودێكی تری زیادكردنی بەرهەمهێنان و داهێنانكردنە، چونكە سەڵت توانای جەستەیی و مێشكییەكانی تەنیا ئاراستەی كارەكەی دەكات، بەوەیش بە توانای باشتر و داهێنانی زیاتر و گەنجێتییەكی زیاتر و ماندووبوونێكی كەمتر كار دەكات بێ پشتبەستن بە كەسانیتر. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل