كاتێك ده‌چیته ناو ماركێتێكه‌وه و به دوای كه‌لوپه‌لی پێویستی خۆت ده‌گه‌ڕێیت، به‌ڵام له‌كاتی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌یان چه‌ندان كاڵای تر هه‌ڵده‌گریت و دواتر دهیانكڕیت، كاتێكیش ماركێته‌كه جێ ده‌هێڵیت، به‌رده‌وام له خۆت ده‌پرسی بۆچی ئه‌و هه‌موو كهلوپهلهم كڕی، له كاتێكدا پێویستم پێیان نییه؟ له‌وانه‌یه زۆرێكمان تووشی ئه‌و حاڵه‌ته هاتبین، كه‌واته نهێنی كڕینی كاڵای زیاتر له‌وه پێویستمانه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و فێڵ و ته‌ڵه ده‌روونی و بازرگانیانه چین، كه ماركێته‌كان ده‌یگرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ناچارت بكه‌ن، كاڵا و كه‌لوپه‌لی زیاتر له‌وه‌ی كه بۆی هاتووی بیكڕیت و بیبه‌یته‌وه.
گرنگترین ئه‌و ته‌ڵه و فێڵه ده‌روونییانه‌ی كه
ماركێته‌كان له كڕیاره‌كانی ده‌كه‌ن، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه و پێویسته هه‌مووان ئاگه‌داری بین و نه‌كه‌وینه داوه‌كه‌یانه‌وه.
یه‌كه‌م: ته‌ڵه‌ی عه‌ره‌بانه‌ی كڕین، له كاتی چوونه ژووره‌وه‌ت بۆ ناو ماركێته‌كان ناچارت ده‌كه‌ن، كه عه‌ره‌بانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كڕینی كه‌لوپه‌ل له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریت، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه كه له 1938 بۆ یه‌كه‌مجار داهێنرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرنگی زۆری بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه كه‌لوپه‌لی زۆر ده‌كڕن و له مانگێكدا دوو یان سێ جار بازاڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌متر و ڕۆژانه یان هه‌فتانه كه‌لوپه‌ل ده‌كڕن، جۆره فێڵێكی تێدایه، قه‌باره‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانانه گه‌وره‌ن و بۆیه‌یش به‌و شێوازه دروستكراون، بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه كه‌لوپه‌لی قه‌باره گه‌وره بكڕیت، یان زۆرترین كه‌لوپه‌لی بكڕی و بیخه‌یته ناوییه‌وه، ئه‌گه‌رچی بۆ كه‌لوپه‌لێكی دیاریكراو و كه‌میش هاتبیته ماركێته‌كه‌وه.
له‌كاتی لێخوڕینی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه له ناو ماركێته گه‌وره‌كان، ئاماژه‌یه‌كی ده‌روونیت لا دروست ده‌كات، كه تۆ ده‌توانێ عه‌ره‌بانه‌كه پڕ بكه‌یت و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆت تۆش نابێت، هه‌ندێ كه‌سیش هه‌ست به ئیحراجی ده‌كه‌ن، كاتێك عه‌ره‌بانه‌یه‌كی وا گه‌وره‌یان پێ بێ، كه‌چی تاكه شتێكی بخه‌نه ناو و بیكڕن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاڵای زۆرتری ده‌خه‌نه ناوی و ده‌یكڕن.
دووه‌م: بۆنی خۆشی ناو ماركێته‌كان، كاتێك ده‌چیته ژووره‌وه، بۆنێكی خۆشی نان و هه‌ویركارییه‌كان، یان به‌روبوومه‌كان دێت، یانیش بۆنی گوڵ و بخور و جۆره بۆنه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی تر به هه‌وای ناو ماركێته‌كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه هه‌ر له‌خۆیه‌وه هه‌ستێكی خۆشت پێ ده‌به‌خشێ و وا ده‌كات كه بیر له‌وه نه‌كه‌یته‌وه، كاتێك ده‌چیته ده‌ره‌وه گیرفانت به تاڵ ده‌بێ، بۆیه به به‌رده‌وامی كه‌لوپه‌ل ده‌خه‌یته ناو عه‌ره‌بانه‌كه‌وه و زۆرتر ده‌كڕیت.
سێیه‌م: ئه‌و شتانه‌ی زۆرترین خواستیان له‌سه‌ره و گرنگترینن له كۆتایی ماركێتهكاندان، ماركێته‌كان به شێوه‌یه‌ك دیزاین ده‌كرێ كه به ته‌واوی سه‌رنجڕاكێش بن، به جۆرێكیش ئه‌و كاڵایانه‌ی كه زۆرترین خواستیان له‌لایه‌ن كڕیارانه‌وه له‌سه‌ره ده‌برێنه كۆتایی ماركێته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك بۆ كڕین و هه‌ڵگرتنیان ده‌چیت، له‌و ڕێگه‌یه به سه‌دان كاڵای تر ببینیت، تا سه‌رنجت ڕابكێشن و جیا له‌وه‌ی بۆی هاتووی شتگه‌لێكی تریش بكڕیت.
چواره‌م: كاڵا گرانه‌كان له سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌فه‌كان و له ئاستی چاو و سه‌ری مرۆڤ داده‌نرێن، وه‌ك بنه‌مایه‌ك ئه‌مه به به‌رده‌وامی پێڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌و كاڵایانه‌ی كه گرانن و كه‌متر خواستیان له‌سه‌ره، به به‌رده‌وامی له ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌فه‌كان داده‌نرێن، كه به‌رزیان كه‌مێك له باڵای مرۆڤه‌وه زیاتره، كاتێك مرۆڤ به نێو ڕه‌فه‌ی ماركێته‌كان ده‌ڕوات، زیاتر سه‌یری ئه‌و كاڵایانه ده‌كات، كه له ئاستی چاو و توانای بینینی ئه‌ودان، ئه‌وانه‌ی له ڕیزی خواره‌وه‌ن كاڵای ئاسایین و نرخیان كه‌متره و خواستیشیان له‌سه‌ری زۆرتره، به‌ڵام زۆرینه‌ی كڕیاران سه‌یری ڕیزی خواره‌وه ناكه‌ن و ته‌نیا له ئاستی سه‌ر و چاو و سنگیان ده‌ڕوانن، مه‌گه‌ر بۆ شتێكی دیاریكراو نه‌بێ، كه له هه‌موو ڕیزه‌كانی ڕه‌فه‌كان بگه‌ڕێن.
پێنجه‌م: وه‌ستان له ڕیزی كاشێر، كاتێك ده‌چیته ماركێته گه‌وره‌كان زۆرجار ژماره‌یه‌كی زۆری شوێنی پاره‌دان و كاشێر بوونی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی كه‌میان ده‌كرێنه‌وه، تا كڕیاران له ڕیزی یه‌كتر بوه‌ستن، ئه‌و وه‌ستانه كه‌مه، وایان لێ ده‌كات كه جارێكی تر بیر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شتێكیان له‌یاد كردبێت، بگه‌ڕێنه‌وه و بیكڕن، له ڕیزهكهیش تا ده‌گه‌یته لای شوێنی پاره‌دان، سه‌دان كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر دانراوه، ده‌رفه‌تت بۆ دروست ده‌كرێ، تا به ئارامی بیر له‌و كهلوپهلانهیش بكه‌یته‌وه و تووشی كڕینیانت بكه‌ن.
شه‌شه‌م: موزیكێكی ئارام و له‌سه‌رخۆ به ده‌نگی كز، زۆرێك له ماركێته‌كان ئه‌م ستراتیجهیش پێڕه‌و ده‌كه‌ن، موزیك ده‌بێته هۆی ئارامبوونه‌وه‌ی مرۆڤ و له‌بیرچوونه‌وه‌ی گرفته‌كان و ڕه‌خسانی كه‌شێكی خۆش، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، كه خه‌ڵكی زیاتر و زۆرتر شت بكڕن.
حه‌وته‌م: داشكاندن، ئه‌مه ستراتیجێكی زۆر سه‌ركه‌وتووه، خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی لا ئیرادی حه‌زده‌كه‌ن، كه داشكانیان بۆ بكرێت، زۆرجار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نرخی كاڵاكه وه‌كو خۆیه‌تی، به‌ڵام به تابڵۆیه‌كی گه‌وره داشكاندن نووسراوه، خه‌ڵكی هه‌مان كاڵا به هه‌مان نرخ ده‌كڕن، وا هه‌ست ده‌كه‌ن، كه داشكانی بۆ كراوه، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ له دۆخه‌كه نه‌گۆڕاوه، به‌ڵكو ته‌نیا كڕیار هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و ناچار ده‌كرێ، كه كاڵاكه‌یان بكڕێت.
ئه‌مانه‌یش هه‌مووی فێڵ و ته‌ڵه‌ی شه‌رعین، چونكه هه‌موو خاوه‌نی ماركێنێك ده‌یه‌وێت، كه زۆرترین كاڵاكانی بفرۆشێت، به‌ر له‌وه‌ی واده‌كه‌یان به‌سه‌ر بچێت، بۆیه په‌نابردن به‌و هۆكاره ده‌روونییانه به كارێكی ره‌وا هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام پێویسته تۆ لێیان به ئاگا بیت و نه‌كه‌ویته تهڵهكانیانهوه.