خه‌یروڵا خه‌یروڵا له ڕۆژنامه‌ی "
العرب"ی له‌نده‌نی له بابه‌تێكدا به ناونیشانی " تێگه‌یشتنی ئێران بۆ هه‌ڵبژاران..عێراق و لبنان" نووسیویه‌تی، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی له عێراق خواستی كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌رخست، به‌ڵام ئێران باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیه‌ت و ڕای گه‌ل نییه، بۆیه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له هه‌وڵدان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، یان ڕێگریكردن له سه‌در بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه له ڕێی شوێنكه‌وتووانی و هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌كو خۆی، له كاتێكدا عێراقییه‌كان چاویان له گۆڕانكارییه و له هه‌ڵبژاردنیش گۆڕیان.
ئه‌و مامه‌ڵه‌ی ئێسته ئێران له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌یكات، نهێنی ویست و خواستی تارانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بژاره‌ی خه‌ڵكی عێراق به ته‌واوی پێشان داوه، به ته‌واوی هانی گرووپه‌كانی سه‌ر به‌خۆی ده‌دا، كه سیسته‌مێكی دیكتاتۆری له وڵاته‌كه دابمه‌زرێننه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتووانی له هه‌ڵبژاردنیش نه‌یبه‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه و ئه‌وان حكوومه‌ت پێكبهێنن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوو ده‌یه تێنه‌په‌ڕیوه كه عێراقییه‌كان له ده‌ست دیكتاتۆرێك رزگاریان بووه و ئێران ده‌یه‌وێ تووشی یه‌كێكی تریان بكات.
پێویست ناكات دوور به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێینه‌وه، بۆ باسكردن له دۆخی عێراق، له‌وه باشترین نییه كه باسی سه‌در بكه‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر به یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانی ئێران هه‌ژمار ده‌كرا، ئێسته‌یش به دوور نازانرێ كه سۆز و هاوئاهه‌نگی بۆیان هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له په‌یامێكدا كه پێشتر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌در به زاراوه‌ی عێراقی ده‌ڵێ، له 18 ساڵی ڕابردوو چی ڕوویدا، په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتار، حكوومه‌ت، سه‌رۆكه‌كان، وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌نجامه‌كان چین؟ من ده‌ڵێم ته‌نیا برسیه‌تی، ترس، كه‌موكورتی خزمه‌تگوزاری، ململانێ، یه‌كترخستن و شكاندن، دوای چی؟ بێ ئاو، بێ كاره‌با، بێ پیشه‌سازی، بێ سیسته‌می ته‌ندروستی، بێ فێربوون، بێ نه‌وت، بێ سه‌روه‌ری، ته‌نیا شوێنكه‌وته‌یی، به ڕوونی ده‌یڵێم، ته‌نیا شوێنكه‌وتوویی ئه‌نجام درا.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی سه‌در له حسابكردنی له به‌ره‌ی ئێرانه‌وه بۆ به‌ره‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری له عێراق هه‌نگاوێكی گرنگه، به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم ئه‌وه بڵێم، كه ئێران ئاماده نییه، ددان به هیچ هه‌ڵوێست و سیاسه‌تێكی عێراق بنێت، كه له خزمه‌تی خۆی و شوێنكه‌وتووانی نه‌بێت، چونكه ئێسته خۆی به سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ر وڵاته‌كه ده‌زانێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی دوو ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به عێراق دۆڕا. له كاتێكدا شه‌ڕه‌كه به ته‌واوی به‌شێك بوو له ململانێی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و ماوه زۆره‌یش درێژكرایه‌وه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یده‌ویست هیچ لایه‌كیان بدۆڕێن و دۆخه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئێسته‌یش ئێران هه‌مان سیاسه‌ت به‌رانبه‌ر به عێراق ده‌كات، به‌ڵام له ده‌رئه‌نجام دا جیاوازتر، چونكه له هه‌موو كێبه‌ركێ و ململانێكان ده‌یه‌وێ شوێنكه‌وتووانی براوه بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پرۆسه‌كان شكستیشیان هێنا، كه‌چی تاران قبووڵی نییه، كه شوێنكه‌وتووانی بخرێنه ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كان.
له 2003ه‌وه ئێران ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه كه ده‌یه‌ویست له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس به‌ده‌ستی بهێنێت، بۆیه هه‌ر جارێك كه عێراقییه‌كان هه‌وڵ بۆ سه‌روه‌ریبوونی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن، ئه‌و به هه‌موو توانایه‌وه ده‌ستوه‌ردان ده‌كات و نایه‌وێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك دروست ببێت، چونكه نهێنی مانه‌وه‌ی خۆی و كۆنتڕۆڵكردنی عێراق له‌لایه‌ن تارانه‌وه له ڕێی نه‌بوونی گۆڕانكاری و هه‌میشه مانه‌وه‌ی میلیشیاكان و شوێنكه‌وتووانیه‌تی له حوكمی عێراق.
عێراقییه‌كان هه‌رگیز ئه‌وه‌یان قبووڵ نییه، كه له شوێنی سه‌دامی دیكتاتۆر و ڕژێمه‌كه‌ی، سیسته‌می فه‌قێگه‌ری دیكتاتۆریان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، بۆیه دواجار تاران حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌ته دارده‌ستی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی سوپای پاسداران بۆ له‌ناوبردنی خه‌ڵك و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری و ته‌نانه حزبه‌كانیش خه‌بات بكه‌ن و ئه‌و پلانه‌ی تاران جێبه‌جێ بكه‌ن، خه‌ڵك هه‌رچییه‌كی ویست و هه‌ر بڕیارێكی دا، ده‌بێ دواجار بڕیاری كۆتایی له ئێرانه‌وه بێت و پرۆسه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.
ڕژێمی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن نییه، ئه‌وه‌یشی كه به‌ناوی هه‌ڵبژاردن له تاران بوونی هه‌یه، بریتییه له دیمه‌نێكی ڕووكه‌شی، چونكه دواجار عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای پاسداران بڕیار ده‌ده‌ن، كه كێ ده‌بێته سه‌ركۆماری ئێران و ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی تاران، هه‌ریه‌ك له مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و عه‌لی لاریجانی دوو ڕكابه‌ری سه‌رسه‌ختی ڕه‌ئیسی بوون بۆ پوون به سه‌ركۆماری ئێران، به‌ڵام خامنه‌یی ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، دواجاریش ویستی ئه‌و هاته دی و جیا له ڕه‌ئیسی هیچ كه‌سێكی تر سه‌ركۆماری ئیسلامی ئێران نییه. ئه‌وه‌ی له عێراقیش ڕوو ده‌دا هاوشێوه‌یه، ئێران به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕازی نییه، بۆیه میلیشیاكان و گرووپه سیاسیه‌كانی ڕاسپاردووه، تا هه‌موو هه‌وڵی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ، به‌و ئامانجه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، كه لایه‌نگر و شوێنكه‌وتووانی تووشی گورزێكی گه‌وره و كوشنده كردووه له عێراق.