یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی رای گه‌یاند، له 14ی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو، له سعوودیه یاریی "جامی مارادۆنا" رێك ده‌خات و به‌رانبه‌ر تیپێكی ئه‌رجه‌نتینی یاریی ده‌كات.
یانه‌ی بارسێلۆنا له توویته‌ر رای گه‌یاند "بارسێلۆنا له 14ی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو له یاریی جامی مارادۆنا به‌رانبه‌ر یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئه‌رجه‌نتینیی یاریی ده‌كات".
یارییه‌كه له یاریگه‌ی مه‌رسول پارك له ریاز ده‌كرێت و به بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی دیێگۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی تۆپی پێیه.
پێشتر بڕیار بوو یارییه‌كه له 25ی تشرینی دووه‌م بكرێت، به‌ڵام یانه‌ی بارسێلۆنا واده‌كه‌ی دواخست، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆیه‌كه‌ی باس بكات.
دیێگۆ مارادۆنای ئه‌رجه‌نتینی، باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیسته‌م "به پێی راپرسییه‌كی فیفا"، له 25ی تشرینی دووه‌می 2020 به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و پێشتر بۆ هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و بۆكاجۆنیۆز یاریی كردووه و براوه‌ی مۆندیالی 1986ی مه‌كسیك بوو.