یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، مشتومڕی چاره‌نووسی سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه و بڕیارێكی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ركرد.
مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌م وه‌رزه به بارودۆخێكی ناسه‌قامگیر تێده‌په‌ڕێت له رووی ئاست و ئه‌نجامه‌كانی له خوله‌كاندا، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوول به 0-5 گۆڵ، ده‌نگۆی زۆر له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو.
تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرتسی به‌ریتانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕیاری دا سۆڵشایه‌ر بۆ سێ یاریی داهاتووش بهێڵێته‌وه.
سێ یاریی داهاتووی تیپه‌كه زۆر قورسن، به‌رانبه‌ر تۆتێنهام، ئاتالانتا و مانچێسته‌ر سیتییه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپه‌كه، به‌ڵام یانه‌كه هیچ هه‌وڵ و جووڵه‌یه‌كی نه‌كردووه، كه وا ده‌ربكه‌وێت بیانه‌وێت راهێنه‌ره‌كه‌یان دووربخه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، هیچ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان كارگێڕیی یانه‌كه و ئا‌نتۆنیۆ كۆنتیی راهێنه‌ری ئیتالی نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتی مه‌شقی تیپه‌كه وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ك هه‌ندێك میدیای ئیتالیا وایان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
مانچێسته‌ر یونایتد له خولی ئینگلیزی‌دا، ئێسته له پله‌ی حه‌وته‌مه و 14 خاڵی هه‌یه، به‌ڵام له چامپیۆنزلیگدا له سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی و شه‌ش خاڵی هه‌یه.