سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له مارتین جاگه‌ر باڵوێزی نوێی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی باره‌گای بارزانی، باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له عێراق سڵاوی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند. دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی جێی بایه‌خی زۆرن و راشی گه‌یاند، پاڵپشتی و دۆستایه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت. پێزانینشی هه‌بوو بۆ سه‌قامگیری و بووژانه‌وه‌ی هه‌رێم كه به‌رقه‌راره.
جێبه‌جێكردنی هاوبه‌شی راسته‌قینه و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و بنه‌ماكانی دیموكراسی، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و باشتربوونی دوخی عێراق ده‌بێت
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌سه‌ر داهاتووی عێراق، تاوتوێ كرا و پێوه‌ست به‌و باسه‌وه سه‌رۆك بارزانی رای گه‌یاند، جێبه‌جێكردنی هاوبه‌شی راسته‌قینه و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و بنه‌ماكانی دیموكراسی، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و باشتربوونی دوخی عێراق ده‌بێت.