له خولی نایابی عێراقدا یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به زه‌حمه‌ت له یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی برده‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا.
یارییه‌كه كه‌مێك پێش ئێسته له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر كۆتایی هات، كه له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی عێراق بوو.
یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ برده‌وه و ته‌ڵه‌به‌ی دووچاری یه‌كه‌م شكست كرد له‌م وه‌رزه‌دا، هاوكات ئه‌مه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له‌م وه‌رزه‌دا.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی تاریق جه‌رایای راهێنه‌ری تونسییه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پایته‌ختی كوردستان.
له یارییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ته‌ڵه‌به به گۆڵێك پێشكه‌وت، كه یاریزانی پیشه‌گه‌ری غانایی ستیڤان پاڤۆر له خوله‌كی 8 تۆماری كرد.
به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر فشاری كرد و له خوله‌كی 41 دا شافیۆ مۆمۆنیی هێرشبه‌ری هه‌ولێر و پیشه‌گه‌ری غانایی گۆڵی یه‌كسانی هێنایه‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 62دا شافیۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و بردنه‌وه‌ی هه‌ولێری تۆمار كرد.
پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێ، هه‌ولێر له گێمی دووه‌مدا ئاستێكی باشتری پێشكه‌ش كرد و چه‌ند هه‌لێكی تری گۆڵكردنیان له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها دلۆڤان مه‌هدیی گۆڵپارێزی كوردی یانه‌ی ته‌ڵه‌به، چه‌ند تۆپێكی مه‌ترسیداری هه‌ولێری دوورخسته‌وه.
هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی بوونه شه‌ش خاڵ و له پله‌ی 12ی ریزبه‌ندییه، یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ش به 10 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌مه.