هەولێر.. جێبەجێكردنی ستراتیجیەتی نیشتمانیی مافەكانی مرۆڤ تاوتوێ كرا

:: PM:09:59:26/10/2021 ‌

ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێی قۆناغەكانی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی راسپاردە و بڕیارەكانی ستراتیجیەتی نیشتمانی بۆ مافەكانی مرۆڤ كرا.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم لەو بارەوە بە "وشە"ی راگەیاند، لە میانی دیدارێك لەگەڵ د. دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بابەتی ستراتیجیەتی نیشتمانیی مافەكانی مرۆڤ خرایە بەر باس.

زیاتر گوتی، لە كۆبوونەوەیەكدا قۆناغەكانی دەست پێكردنی جێبەجێكردنی راسپاردە و بڕیارەكانی ستراتیجیەتی نیشتمانی بۆ مافەكانی مرۆڤ تاوتوێ كرا، كە لە مانگی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران وەك بنەمای كاركردن لە هەرێمی كوردستان پەسند كرا.

هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل