دوای ته‌رخانكردنی گوژمه‌یه‌كی تر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له دروستكردنی، جارێكی تر كاركردن له پرۆژه‌ی به‌نداوی گۆمه‌سپان ده‌ستی پێ كرده‌وه، كه به سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداو له هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێ و توانای گلدانه‌وه‌ی 80 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
پرۆژه‌ی به‌نداوی گۆمه‌سپان له‌لایه‌ن كۆمپانیای سێنكی خۆماڵی و ئه‌تاكی توركی جێبه‌جێ ده‌كرێ، ده‌كه‌وێته دووری 35 كیلۆمه‌تر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر، تا ئێسته 22%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، ماوه‌یه‌كیش به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست كاركردن تێیدا وه‌ستا بوو، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 10 ملیار دیناری تری بۆ دووباره ده‌ستكردنه‌وه به‌كاركردن له‌و پرۆژه ستراتیجییه ته‌رخان كردووه و كاره‌كان ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌كان تا ئێسته 10%ی لاشه‌ی به‌نداوه و 90% گه‌له‌ری گوێزه‌ره‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه و 95%ی ڕێی هاتوچۆی سه‌ر به‌نداوه‌كه و سیسته‌می ئاو و چاكسازی بۆ خانووه‌كانی به‌نداوه‌كه له گوندی حاجی ئه‌حمه‌د ته‌واوبوون و ئێسته‌یش ده‌ست به به‌رده‌وامبوون له ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كراوه‌ته‌وه.
ئاكۆ زاهیر حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی به‌نداوی گۆمه‌سپان گوتی، پرۆژه‌ی به‌نداوی گۆمه‌سپان به یه‌كه‌م به‌نداو له‌سه‌ر ئاستی عێراق داده‌نرێ كه به‌شێوه‌ی كۆنكرێتی ئاڕ سی سی دروست ده‌كرێ، كه تێیدا به‌ردی گه‌وره به‌كارده‌هێنرێت و ده‌بێته هۆكاریك بۆ پته‌وكردنی به‌نداوه و تێچووی دروستكردنیشی كه‌متر ده‌كاته‌وه.
به‌رزی به‌نداوه‌كه 70 مه‌تر ده‌بێ و توانای گلدانه‌وه‌ی 80 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه و درێژییه‌كه‌یشی 512 مه‌تره و درێژی بنكه‌ی به‌نداوه‌كه‌یش 140 مه‌تر ده‌بێ و پانییه‌كه‌ی له سه‌ره‌وه 10 مه‌تر و له خواره‌وه‌یش 70 مه‌تر پان ده‌بێت، ده‌رچه‌یه‌كی به‌ردانه‌وه‌ی ئاویشی هه‌یه كه تیره‌كه‌ی دوو مه‌تر ده‌بێت، له كاتی پێویست و زۆربوونی ئاو و سه‌رڕێژبووندا ئاوی لێ بۆ ڕووباری به‌ستۆڕه و پرۆژه‌ی سه‌نحاریب و زێی گه‌وره به‌رده‌درێته‌وه.
به ته‌واوی ئه‌و پرۆژه‌یه جیا له سوودی گه‌شتیاری و ده‌سكه‌وتنی وزه‌ی كاره‌با و سامانی ماسی، له رووی كشتوكاڵییه‌وه‌یش سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێ و ده‌توانێ 14 هه‌زار و 570 دۆنم زه‌وی به‌راو بكات، هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی به‌نداوه‌كه 400 مه‌تر له ئاستی شاری هه‌ولێر به‌رزتره، ده‌توانێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌یش بۆ شاری هه‌ولێر كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت. به‌نداوه‌كه‌یش دوو هه‌زار و 252 دۆنم زه‌وی داده‌پۆشێت و ئێسته به‌شێكی ئه‌و زه‌وییانه خاوه‌نه‌كانیان قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وامی ده‌بێت.