دوای ڕزگاركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستنووسه كۆنه‌كانی ئاینی كریستیان و به دیاریكراویش ده‌ستنووسه‌كانی كڵێسای ڕۆژهه‌ڵات له مووسڵ و گه‌یاندنیان بۆ هه‌ولێر كه پارێزراوترین ناوچه‌یه، دواجار پیاوانی ئاینی كریستیان له هه‌ولێر بڕیاریان دا، سه‌رجه‌م ده‌ستنووسه‌كان دووباره نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه و پته‌ویان بكه‌نه‌وه و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌تیش به ده‌ستنووسی كریستیانه‌كان له عه‌نكاوه بكه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رجه‌م ئه‌و
ده‌ستنووسانه‌ی كه ڕزگاركراون و ئێسته له‌به‌رده‌ستی كڵێسادان و ئه‌وانه‌یشی كه خه‌ڵكانێك پاراستوویانه، داوایان لێ ده‌كرێ، كه سه‌رجه‌میان كۆ بكه‌نه‌وه و ڕاده‌ستی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سیمبۆلێكی مێژوویی ئاینی كریستیان بمێنێته‌وه و ئه‌و ده‌ستنووسه مێژووییانه كه به‌ها و نرخێكی مه‌زنیان هه‌یه له له‌ناوچوون بپارێزرێن.
دوای داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعش، زۆربه‌ی كڵیساكانی ته‌قانده‌وه و شوێنه شوێنهوارییهكانیشی به ته‌واوی خاپوور كرد، ئه‌مه‌یش وایكرد هه‌زاران پارچه شوێنه‌وار و سه‌رچاوه‌ی ده‌گمه‌نی مێژوویی له‌ناو بچن، به‌ڵام نه‌جیب میخائیل مو‌سا كه ئێسته سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدانییه له مووسڵ، پێش هاتنی داعش زۆرینه‌ی كاته‌كانی ژیانی به پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه كۆنه‌كانی كڵێساكانی ڕۆژهه‌ڵات ته‌رخان كردبوو، كه پێشتر له‌لایه‌ن باوكه دۆمینیكان كۆ كراونه‌ته‌وه و زۆرینه‌یان له مووسڵ هه‌ڵگیرابوون.
نه‌جیب میخائیل 1955 له مووسڵ له دایكبووه و له 1990ه‌وه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی تۆماركردن و پاراستنی ده‌ستنووسه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له مووسڵ ده‌ستبه‌كاربووه، تا 2007 هه‌زاران ده‌ستنووس و كتێبی كۆنی كریستیانه‌كانی پاراستووه، كه سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر ده‌ستی باوكه دۆمینیكان نووسراون و له كۆمه‌ڵگه‌ی كڵێسای دۆمینیكی له مووسڵ پاراستوونی، به‌ڵام هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌به‌ر هۆی ته‌ناهی و ناجێگیری دۆخی مووسڵ به بارهه‌ڵگرێكی بچووك، زیاتر له 850 له‌و ده‌ستنووس و كتێبه كۆن و ده‌گمه‌نانه‌ی بۆ شاره‌دێی قه‌ره‌قووش گواستووه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی كریستیانن، له‌وكاته‌ی كه داعش‌یش مووسڵی داگیركرد، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستنووسانه‌ی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان گواستنیه‌وه، ئیتر دوای گهیاندنیانی بۆ هه‌ولێر ئارامی بۆ گه‌ڕایه‌وه و دڵنیابوو كه ئیتر ئه‌و ده‌ستنووسه مێژوویییه بایه‌خدارانه كه ئێسته له پارێزراوترین شوێنن.
دوای ئاواره‌بوونی بۆ هه‌ولێر نه‌جیب میخائیل سه‌دانی كریستیانی تری ئاواره‌ی خسته كاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كان نۆژه‌ن و قایم بكه‌نه‌وه و له له‌ناوچوون بیانپارێزن، ئه‌مه‌یش وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی بوو بۆ ئاواره‌كان، تا فێری پیشه‌ی پاراستنی ده‌ستنووس و كتێبه مێژووییه‌كان ببن و ئه‌زموون له‌وباره‌وه په‌یدا بكه‌ن.
زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و كتێب و ده‌ستنووسانه هی قه‌شه دومینیكن كه له ساڵی 1170 تا 1221ی زاینی ژیاوه، له ئه‌نجامی گه‌ڕانیشی له ناوچه‌كه، زۆرێك له ده‌ستنووس و زانیاریی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كڵێساكانی ڕۆژهه‌ڵاتی له ده‌ستنووس و كتێبه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه و پاراستوونی.
هه‌رچه‌نده نه‌جیب و هاوكاره‌كانی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووس و كتێبه‌كان، به‌ڵام كاره‌كانیان هێشتا ته‌واو نه‌بووه و ده‌ستنووس و كتێبی تری كۆنیش ماون، كه پێویستیان به‌وه‌یه بدۆزرێنه‌وه و كۆ بكرینه‌وه، له هه‌فته‌ی ڕابردوویش ئه‌ساقیفه‌كانی كلدان له عه‌نكاوه به سه‌رپه‌رشتی لویس رافائیل ساكۆ پاتریكی كریستیانه‌كان كۆبوونه‌وه و بڕیاریان دا كه مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌ستنووس و كه‌لوپه‌له به‌نرخ و بههادارانه له عه‌نكاوه بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ناوه‌ندێكی نۆژه‌نكردنه‌وه و قایمكردن و پاراستنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌یش له مۆزه‌خانه‌كه بوونی ده‌بێت، تا به به‌رده‌وامی ئاگه‌داری ئه‌و ده‌ستنووسه به نرخانه بن و له له‌ناوچوون بیانپارێزن، جیا له‌وه‌یش داوا له هه‌موو كریستیانه‌كان و خه‌ڵكی مووسڵ كراوه، كه هه‌ر ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌یه‌كی تری ناو كڵێساكانی مووسڵ‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، یان لایانه ڕاده‌ستی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به پارێزراوی بهێلرێته‌وه و سه‌رجه‌میان دووباره نۆژه‌ن و قایم بكرێنه‌وه.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی ده‌ستنووس و كه‌لوپه‌له به‌هاداره‌كانی كڵێسای ڕۆژهه‌ڵاتی كریستیانه‌كان له كاتێكدایه كه له‌كاتی هێرشی داعش هه‌رێمی كوردستان باوه‌شی بۆ سه‌رجه‌م كریستیانه‌كان كرده‌وه و ئێسته‌یش جیا له هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری عێراق، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی كریستیانه‌كان هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌نجامی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌ت و ستراتیجی پێكه‌وه‌ژیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كریستیانه‌كان و پێڕه‌وانی هه‌موو ئاین و نه‌ته‌وه‌كانی تر له هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌وه، چالاكی و سرووته ئاینییه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
له ساڵانی پێشوویش كورسی پاپای كڵێسای ڕۆژهه‌ڵات كه پێشتر له به‌غدا بوو، به‌ڵام له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه و هێرشه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر كریستیانه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بردرا بوو، بۆ هه‌ولێر گه‌ڕێنرایه‌وه، له كاتی هاتنی پاپای ڤاتیكانیش بۆ هه‌ولێر، سوپاس و ستایشی حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد، كه نموونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یان له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رجه‌سته كردووه.