هۆتێلێك له سلێمانی به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری له‌شفرۆشی تێیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانیه‌وه داخرا.
ورده‌كاری بابه‌ته‌كه به‌مشێوه‌یه: هۆتێل " ك.ی" كه ده‌كه‌وێته ناو بازاڕی سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت سه‌ردانی كران و دواتر لیژنه‌كه بڕیاری داخستنی داوه.
هه‌رچه‌نده لیژنه‌كه‌ی قایمقامییه‌ت ئاماده‌نین تا ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ زانیارییه‌ك بده‌ن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و هۆتێله كاری له‌شفرۆشی تێدا كراوه.
"وشه" له به‌دواداچوونه‌كانی كه له ڕێی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كردوویه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ست كه‌وتووه كه زیاتر له 20 ژنی خه‌ڵكی ئێران له هۆتێله‌كه‌دا نیشته‌جێبوون و كاری له‌شفرۆشیان ده‌كرد.
لیژنه‌كه‌ی قامقامییه‌ت بڕیاریانداوه هۆتێله‌كه تا ته‌واوكردنی رێككاره یاساییه‌كان دابخرێت و دواتر بڕیاری كۆتایی له‌باره‌یه‌وه ده‌درێ.
له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و هۆتێله تۆمار كراوه ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه گومان كراوه خه‌ڵكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام شه‌وانه نامێننه‌وه، به‌ڵكو به سه‌عات و دوو سه‌عات دێنه ده‌ره‌وه. هه‌ندێك له‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ئه‌وه‌ی تێدایه كه ئه‌وه‌ی كاری به‌و ژنانه كردووه خاوه‌نی هۆتێله‌كه نییه، به‌ڵكو چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هۆتێله له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به كرێ گیراوه و ئه‌و كاره‌ی تێدا كراوه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به لێشاو له ئێرانه‌وه كچی گوماناوی و ناپابه‌ند به دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆریان دروستكردووه، ئه‌و كچانه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له كورد و فارس، به‌ڵام كچی كوردی ره‌سه‌ن پابه‌نده به خێزان و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا زانیاری ورد له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ناو هۆتێله‌كه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
له هه‌رێمی كوردستان كاری له‌شفرۆشی به یاسا قه‌ده‌غه كراوه و له ڕووی عورفی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه قبووڵ كرا‌و نییه، به‌ڵام پێده‌چێ ئه‌و هۆتێله به‌و جۆره‌ی پلانی بۆ داناوه هه‌وڵی ده‌ستخستنی پاره‌ی دابێ.