سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاند، داواكاره حكوومه‌تی كوردستان هاوكاریی یانه‌ی هه‌ولێر بكات و داواشی له هانده‌ران و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشیی كرد، پاڵپشتیی ستافی نوێی یانه‌كه بكه‌ن.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌جید ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له یانه‌ی هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، ده‌یه‌وێت بوار بۆ گه‌نجه‌كان بڕه‌خسێنێت له یانه‌ی هه‌ولێردا كار بكه‌ن.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید، كه مامۆستای زانكۆیه، ماوه‌ی زیاتر له 16 ساڵ سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر بوو، له هه‌ڵبژاردنی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ری یانه‌كه‌شدا جارێكی تر وه‌ك ستافی نوێی یانه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داوای لێبوردنی كرد و ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
مه‌جید رای گه‌یاند، ویژدانی ئاسووده‌یه و له ماوه‌ی كاركردنی ئه‌ودا یانه‌كه زۆرترین ده‌ستكه‌وتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ئاسیا له چه‌ندان یاریی جۆراوجۆردا به‌ده‌ست هێناوه.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا سوپاسی هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستانی كرد، كه له هه‌موو قۆناغه جیاجیاكانی یانه‌ی هه‌ولێردا، هه‌موو كات پاڵپشتیی یانه‌كه‌یان كردووه و پێداویستییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ كردوون.
سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر داوای له حكوومه‌تی كوردستان كرد هاوكاریی یانه‌ی هه‌ولێر بكات، هه‌روه‌ها داوای له جه‌ماوه‌ری یانه‌كه كرد، پشتگیریی له سه‌رۆك و ستافی نوێی یانه‌كه بكه‌ن.
قسه‌كانی عه‌بدوڵڵا مه‌جید له ڤیدیۆیهكهدایه...