توور سه‌وزه‌یه‌كی به‌سووده، چه‌ندان ڕه‌نگی هه‌یه وه‌ك سوور و سپی و ئه‌رخه‌وانی و ڕه‌ش، چه‌ندان سوودی ته‌ندروستیی هه‌یه بۆ جه‌سته. له خواره‌وه‌دا باس له 19 سوودی توور ده‌كه‌ین كه تا ئێسته نه‌مانزانیوه.
توور سه‌وزه‌یه‌كی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌یه و لاسكه‌كه‌ی كه تۆ‌و ده‌گرێت، تا یه‌ك مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه و گه‌ڵاكانی پان و گه‌وره‌ن، ڕیشه‌كه‌ی كه وه‌ك پیاز له ژێر خاكدا سه‌لك ده‌كات و گه‌وره ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سێ جۆری هه‌یه (سپی و مۆر و سوور) كه سووره‌كه‌یان له كوردستاندا زۆره.
دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌خواردنی توور دنیایه‌ك سوودی ته‌ندروستیمان پێ ده‌گات وه‌ك، خواردن له گه‌ده‌دا به خێرایی هه‌رس ده‌كات، به‌رزیی فشاری خوێن ده‌ھێنێته‌وه خواره‌وه، به‌ردی گورچیله ده‌توێنێته‌وه، دژی هه‌وكردنه و به‌رگریی له‌ش به‌ھێز ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات و بۆ كه‌مخوێنی به‌سووده".
له‌باره‌ی سووده‌كانی تریشه‌وه دكتۆر به‌در گوتی، "گه‌شه‌ی ئێسك و ددان به‌هێز ده‌كات و بۆ دابه‌زینی چه‌وری به‌سووده، نه‌خۆشیی ڕۆماتیزم چاره‌سه‌ر ده‌كات و بۆ ده‌ماره‌كانی له‌ش به‌سووده، جگه له‌وانه‌یش ماندووبوون ناھێڵێت و سییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه، ڕێگری له په‌یدابوونی مایه‌سیری و كۆبوونه‌وه‌ی خوێن ده‌كات و پێست جوان و ڕوون ده‌كات و پیربوون دواده‌خات".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی خواردنی توور زیان به‌كێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌و پسپۆڕه ئاشكرای كرد، "نابێت به گشتی زۆری لێ بخۆیت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی به‌ردی زراویان ھه‌یه، ده‌بێت لێی دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌رچی ڕێگره له دروستبوونی به‌ردی زراو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی گورچیله‌یان سسته، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بیخۆن و زیانی بۆیان ده‌بێت".
زێدی ڕه‌سه‌نی توور ئاسیایه به‌تایبه‌تی چین و ژاپۆن، له سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كاندا له میسر چێنراوه، ئه‌م گیایه سوودی زۆری ھه‌یه و سه‌ره‌ڕای سووده‌كانیشی، نرخه‌كه‌ی زۆر ھه‌رزانه، وه‌ك هه‌موو سه‌وزه و میوه‌كانی تر توێكڵی تووریش سوودی زۆری هه‌یه.