له خولی تۆپی پێی كوردستاندا یانه‌ی هندرێن بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی خوله‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م، له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان له تۆپی پێ، یانه‌ی هندرێن له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به 4-0 گۆڵ له یانه‌ی سۆرانی برده‌وه.
پێش یارییه‌كه‌ش دڵشاد مه‌عروف راهێنه‌ری هندرێن، خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری مانگی رابردووی خوله‌كه‌ی پێشكه‌ش كرا.
فۆتۆ: مسته‌فا عومه‌ر