فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوردن داوای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له ره‌گه‌زی گۆڵپارێزی تیپی خانمانی ئێران بكات، كه له یاریی كۆتایی جامی ئاسیا به‌شداریی كرد.
عه‌لی بن حوسێن سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئوردن، توویتێكی له توویته‌ر كردووه و داوای كردووه لێكۆڵینه‌وه له ره‌گه‌زی گۆڵپارێزی تیپی خانمانی ئێران بكرێت.
ئه‌میر عه‌لی، كه برای شای ئوردنه، وێنه‌یه‌كی له‌و نووسراوه‌ش پۆست كردووه، كه تێیدا داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ئه‌و توویته پێوه‌ندی به توویته‌كانی رابردوو نییه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی ترسناكه ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته راست بێت، فیدراسیۆنی ئاسیا تكایه له خه‌و هه‌ڵسن".
ئه‌وه‌ی گومانی ئوردنییه‌كانی زیاتر كردووه، ئێران پێشینه‌ی له‌م جۆره كارانه‌دا هه‌یه و پێشتریش له 2014 ئێران به‌وه تۆمه‌تبار كرا، چوار پیاوی له تیپی خانماندا یاریی پێ كردووه.
له یاریی كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی جامی ئاسیا بۆ خانمان، ئێران و ئوردن رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئێران یارییه‌كه‌ی برده‌وه، كه به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان بوو، به‌ڵام گومان له شێوه و تواناكانی گۆڵپارێزی ئێران دروست بووه و ئه‌و وێنانه‌شی كه بڵاوبوونه‌ته‌وه، گومانه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه خانم نییه.