كارمه‌ندێكی چاڤی لاند، "وشه"ی ئاگه‌دار كرده‌وه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی چاڤییه‌وه كه به‌گوته‌ی ئه‌و بێ پرسی شاسوار ناتوانن هیچ بكه‌ن، 40 كه‌س ده‌ركراون، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه 15% مووچه‌كانیانی بڕیوه.
ئه‌و كارمه‌نده ده‌ركراوه كه ناوی لای "وشه" پارێزراوه، گوتی، "كارمه‌ندی چاڤی لاند بووم و ماوه‌ی چوار ساڵ، له‌وێ ئیشم كرد تا هه‌فته‌ی پێشوو، خۆم و نزیكه‌ی 40 كارمه‌ندیان ده‌ركرد به بیانووی كزیی كاره‌وه كه به‌و جۆره‌یش نییه و خۆمان ده‌زانین كار زۆرباشه".
به‌گوته‌ی ده‌ركراوه‌كه، كارمه‌ندی تێدایه له ساڵی 2012ه‌وه كه هێشتا چاڤی ته‌واو نه‌بوو بوو، له‌وێ ئیشی كردووه و ئێسته ده‌ر كراوه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ریشمان بكه‌ن، له مانگی ئه‌یلووله‌وه گوتیان 15%ی مووچه‌تان لێ ده‌بڕین، به‌ڵام كاتی هه‌ڵبژاردن شاسوار گوتبووی جارێك ئه‌و بڕه‌یان لێ مه‌بڕن تا دوای هه‌ڵبژاردن".
"دوای هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌یان كرد و به بهرپرسهكهمانیان گوتبوو، له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و لێبڕینه ده‌ست پێ ده‌كات، به‌نزینی 500 دیناری به پاره‌ی ئه‌و كارمه‌نده قوڕبه‌سه‌رانه ده‌هێنێت، كه‌چی ده‌ریشی كردین". كارمه‌نده‌كه‌ی پێشووی چاڤی لاند وای گوت.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه مووچه‌ی یه‌ك مانگ و حه‌وت ڕۆژی لایانه و نهیانداوتێ، بێگومان به بڕینهكهوه كه مووچه‌كه‌م بێ بڕین 550 هه‌زار دینار بوو، هێشتا مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌ممان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "هاوكات كه چوار ساڵه له‌وێم، هیچ مانگێك له كاتی خۆیدا مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، جاری وا هه‌بووه 20ی مانگ مووچه‌مان وه‌رگرتووه، جگه له‌وه‌یش هه‌موومان چوار ساڵه ته‌واو بێزار بووین به ده‌ست بڕیاره سه‌قه‌ته‌كانی شاسواره‌وه، هه‌ر ڕۆژه‌ی له دژی كارمه‌ند بڕیارێكی ده‌رده‌كرد".
ئه‌و دڵپڕییهی كارمه‌نده‌كه له كاتێكدایه شاسوار له په‌یامه‌كانیدا باسی به‌هه‌شتێكی خه‌یاڵی بۆ خه‌ڵك ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و حوكمڕان بێت، ئه‌وه‌تا له ئیداره‌دانی كۆمپانیایه‌كدا میزاجی حوكم ده‌كات.
كارمه‌نده‌كه ئه‌وه‌یشی دركاند كه هه‌موو داهاتی رۆژانه‌ی چاڤی لاند له دره‌نگانی شه‌ودا له‌لایه‌ن ژنبرایهكی شاسواره‌وه ده‌برا كه ناوی "دیار".