هێرش كرایە سەر كونسوڵگەریی ئێران

:: PM:04:19:20/11/2021 ‌
هێرش كرایە سەر باڵەخانەی كونسوڵگەریی ئێران لە ئەڵمانیا، دەگوترێ هێرشەكە بەهۆی مادەیەكی تەقینەوە بووە بەناوی "كۆكتێل مۆلۆتۆف" .

پۆلیسی ئەڵمانیا گوتوویەتی، چەند كەسێكی نەناسراو هێرشیان كردووەتە سەر كونسوڵگەریی ئێران لە هامبۆرگ. دۆیچەڤێلە لە زاری رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاماژەی داوە، لە بەردەم دەرگای كونسوڵگەریی ئێران دووكەڵ بەرز بووەتەوە، پێ دەچێت بە جۆرێك مادەی تەقینەوە، هێرشەكە ئەنجام درابێت.

بەهۆی هێرشەكە زیان بە هیچ كەسێك نەگەیشتووە و تەنیا دەرگای كونسوڵگەرییەكە زیانی بینیوە. پۆلیس دەڵێ نازانن هۆكاری ئەو هێرشە چییە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
دوو هاووڵاتی رۆمانی بە گومانی ئەنجامدانی هێرشەكە گیراون، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە ئازاد كراون

دوو هاووڵاتی رۆمانی بە گومانی ئەنجامدانی هێرشەكە گیراون، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە ئازاد كراون. هێرشەكە رۆژێك دوای ئەوە دێت بەشێك لە پارتەكانی دژبەری ئێران لە هامبۆرگ، خۆپێشاندانێكیان دژی ئێران رێكخست و یادی كوژراوانی دوو ساڵ لەمەوبەری خۆپێشاندانەكانی ئێرانیان كردەوە.

 بەهۆی خۆپێشاندانەكانی پایزی 2019، بەسەتان كەس لەلایەن پۆلیس و سوپای پاسداران كوژران و بە هەزاران كەسیش گیران یان بریندار كران.

سلێمان



وشە - سلێمان تاشان