ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران گرتنی بڕێكی زۆر له ماده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ڤیدیۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان "وشه" بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م ، ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رای گه‌یاندووه، له دوای چاودێری به‌رده‌وام و زانیاری ورد له‌سه‌ر هاتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر به شێوه‌ی قاچاغ و شاردنه‌وه‌ی له حاجی ئۆمه‌ران، توانرا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگیرێ.
ئاسایشی ده‌روازه‌كه به‌مشێوه‌یه باسی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی كردووه، " مه‌فره‌زه‌یه‌ك نێردرا بۆ شوێنی دیاریكرا و كه ماده‌ی هۆشبه‌ری لێ شاردرابووه‌وه و توانرا كه‌سێك كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كه بگیرێت و ده‌ست به‌سه‌ر 940 گرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگیرێ.
وه‌ك ئاسایش ده‌ڵێ، ماده‌كه له جۆری "تلیاك"ه و تۆمه‌تباریش راده‌ستی یاسا كراوه.
ماوه‌یه‌كی زۆره ماده‌ی هۆشبه‌ر له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌هێنرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام به‌هۆی هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه هه‌ر زوو ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ماددانه‌دا ده‌گیرێ.