بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ 45 کەس مردن

:: PM:12:07:23/11/2021 ‌
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە بولگاریا 45 کەس لە سەرنشینانی پاسەکە گیانیان لەدەست دا، ژمارەیەک لە قوربانییان منداڵن.

رووداوەکە سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم رووی داوە.  بەگوێرەی یۆرۆنیوز، پاسەکە لە ئیستەنبوڵەوە دەستی بە گەشتەکەی کردووە و ویستوویەتی بچێتە سکوپیە لە مەکەدۆنیای باکور، پێش ئەوەی بگاتە پایتەختی بولگاریا تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

12 لەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە منداڵن


دەگوترێ 12 لەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە منداڵن، جگە لەو 45 کەسەی گیانیان لەدست داوە حەوتی تریش بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

هێشتا بە وردی دیار نییە هۆکاری وەرگەڕانی پاسەکە چییە. بەشێک لە سەرنشینەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەکە گیانیان لەدەست داوە و دیار نییە پاسەکە گڕی گرتووە، پاشان وەرگەڕاوە یان دوای وەرگەڕان، گڕی گرتووە.


وشە - سلێمان تاشان