لە زیقار خۆپێشاندەران کۆمپانیایەکی نەوتیان داخست

:: PM:01:13:23/11/2021 ‌
خۆپێشاندان لە پارێزگای زیقار دەستی پێ کرد و خۆپێشاندەران داوای دەرفەتی کار دەکەن، بۆیەش دەروازەکانی کۆمپانیای نەوتی زیقاریان  داخست.

زۆربەی ئەوانەی لە خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆی زیقار بەشدارییان کردووە، دەرچووانی زانکۆن و بە داخستنی دەروازەکانی کۆمپانیای نەوت، رێگە نادەن هیچ کارمەندێک سەردانی کۆمپانیاکە بکات. هاوکات کارمەندەکانی کۆمپانیاکەیان ناچار کردووە بچنەوە ماڵەوە و کارکردن رابگرن.

بەگوێرەی شەفەقنا، خۆپێشاندەران ژمارەیان دەیان کەسە و درێژەی ئەو خۆپێشاندانانەیە کە لە رابردوودا لە عێراق کراون و داوا لە حکوومەت دەکەن، کێشەکانیان چارەسەر بکات.

جێی باسە عێراق لە دۆخێکی نوێی تەنگژەی سیاسیدایە و هێشتا دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی مانگی رابردوو بە فەرمی پەسند نەکراون و دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەبارەیان دەرنەکردووە.

ژمارەی کورسییەکانیان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.


لایەنەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردن داوە، چونکە ژمارەی کورسییەکانیان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

رۆژی 10ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو، لە هەرێمی كوردستان هاوكێشەی سیاسی و جەماوەری گۆڕا، پارتی دیموكراتی كوردستان بە 33 كورسی، توانی یەكەمییەكەی خۆی بەهێزتر بكات. لە عێراقیشدا رەوتی سەدر ژمارەی پێوانەیی شیعەی شكاند و 72 كورسیی مسۆگەر كرد.

هەڵبژاردنەكە لە ڕووی تەكنیكییەوە دەسكەوتێكی گەورە بوو بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق و بە پاكترین هەڵبژاردنیش دادەنرێ، بەهۆی ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان و نێردەی چاودێری ئەوروپا، تێبینیی رژدیان لەسەری نەبوو. 


وشە - سلێمان تاشان