ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌ت، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان كرد، كه ساڵانه له 25ی نۆڤێمبه‌ر، له جیهان و هه‌رێمی كوردستان یادی ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ له پێناو نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك، به‌تایبه‌تی توندوتیژی دژی ژنان، هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م دووپات له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان كراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بێ ڕێزی و سووكایه‌تییه ده‌كات كه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه به‌رانبه‌ر پیرۆزییه‌كانی هه‌رێم و ئاڵای پیرۆزی كوردستان كرا
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، باسی له گرنگیی به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ( دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 ) كرد كه له ڕۆژانی 19- 21 ی نۆڤێمبه‌ری 2021 له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شداری هه‌رێمی كوردستان، دووپاتكردنه‌وه بوو له ڕۆڵی گرنگیی هه‌رێم وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه‌دا.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌یامی هه‌رێمی كوردستان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان كرا، كه پێویسته دایه‌لۆگێكی هێمنانه له نێوان لایه‌نه‌كاندا بكرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی له بایه‌خی یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كرده‌وه له پێناوی دابینكردنی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم.
له بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بابه‌تی ناڕه‌زایی قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ وپه‌یمانگاكان تاوتوێ كرا، كه ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پوخته‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو بۆ ئه‌نجوومه‌ن، له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ باشتركردنی بارودۆخی به‌شه ناوخۆییه‌كان و دۆخی قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌ڕای دووپاتكردنه‌وه و ڕاسپاردنی هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی بۆ زامنكردنی مافی خۆپێشاندانی هێمنانه‌ی قوتابیان وخوێندكاران بۆ داواكردنی مافه‌كانیان دوور له توندوتیژی، له هه‌مانكاتدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و بێ ڕێزی و سووكایه‌تییه ده‌كات كه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه به‌رانبه‌ر پیرۆزییه‌كانی هه‌رێم و ئاڵای پیرۆزی كوردستان كرا، ڕێكاری یاساییش به‌رانبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م سووكایه‌تییه ده‌گرێته‌به‌ر.
بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، بریتی بوو له خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان كه له لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه خرایه‌ڕوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، دووپاتی كرده‌وه له به‌رده‌وامیی به‌ھاناوه‌چوونی ئه‌و كۆچبه‌رانه وئاسانكاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ هه‌رێم، له هه‌مانكاتدا دووپاتكرایه‌وه له‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لێكۆڵینه‌وه و ڕێكاریی قانونی بگرێته‌به‌ر له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م بارودۆخه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و بازرگانی ده‌كه‌ن به ژیان و سه‌لامه‌تی كۆچبه‌ران.