ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، دوو یاری له گه‌ڕی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تیی جامی رۆژئاوای ئاسیا له هه‌ولێر دێنه ئه‌نجامدان.
یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، سێشه‌می رابردوو دوو یاریی كران و ئه‌مڕۆ ئێواره‌ش دوو یاریی تر له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری ده‌كرێن.
له سه‌عات 17:00 هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی لوبنان به‌رانبه‌ر لاوانی ئیمارات یاریی ده‌كه‌ن.
لوبنان له یاریی یه‌كه‌میدا به 1-0 گۆڵ له سووریای برده‌وه و ئه‌مڕۆ هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌دات، له به‌رانبه‌ردا ئیمارات له یاریی یه‌كه‌مدا به‌رانبه‌ر ئوردن به 0-2 گۆڵ دۆڕا.
دواتر له سه‌عات 20:00 یاریی نێوان لاوانی ئوردن و لاوانی سووریا دێته ئه‌نجامدان.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌و چوار هه‌ڵبژارده‌یه پێكهاتووه و یه‌ك تیپ بۆ یاریی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت.
هاوكات یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق دێنه ئه‌نجامدان، كه له پێنج هه‌ڵبژارده پێكهاتوون.