دیمه‌نێك له یاریی زاخۆ و سۆران له یاریگه‌ی زاخۆ.
له دوو ئه‌نجامی سه‌رنجڕاكێش و چاوه‌ڕواننه‌كراودا، هه‌ردوو یانه‌ی ئارارات و زاخۆ له یاریگه‌كانی خۆیان له خولی نایابی كوردستان، دووچاری شكست هاتن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی تشرینی دووه‌م، دوو یاری له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی كوردستان هاتنه ئه‌نجامدان.
یانه‌ی ئارارات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی رابردوو یاریی دێربیی پیرمامی له پێشمه‌رگه برده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ به یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دۆڕا.
ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه، به تایبه‌تی ئارارات خه‌ریك بوو ئاستی به‌ره‌و سه‌قامگیریی ده‌ڕۆیشت.
گۆڵه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان بورهان قادر 2 گۆڵ و كۆڕه‌نگ محه‌مه‌د تۆماریان كرد، گۆڵی ئاراراتیش دلۆڤان شینۆ به په‌ناڵتی تۆماری كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه ده‌ربه‌ندیخان بووه 12 خاڵ و ئاراراتیش 10 خاڵی هه‌یه.
له یارییه‌كی تریشدا، كه ئه‌ویش ئه‌نجامه‌كه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوه، یانه‌ی سۆران له ناو زاخۆ بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی زاخۆی برده‌وه.
سۆران دوای گۆڕینی راهێنه‌ره‌كه‌ی، راسته‌وخۆ توانی ئه‌نجامه‌كانیشی بگۆڕێت و بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ تۆمار بكات.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، به‌ڵام گێمی دووه‌م سێ گۆڵی به‌خۆیه‌وه بینی.
دوای ئه‌م ئه‌نجامه، سۆران بووه 9 خاڵ و زاخۆش هه‌ر به 9 خاڵ ده‌مێنێته‌وه.
بڕیاریشه سبه‌ی هه‌ینی یارییه‌كانی گه‌ڕی هه‌شت درێژه‌ی هه‌بێت، یاریی لووتكه له نێوان یه‌كه‌م و دووه‌می ریزبه‌ندی، هندرێن و سیروانی نوێ له هه‌ولێر ده‌كرێت.