ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ڕای گه‌یاند، "بڕیاردراوه به ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندن بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژی تر له‌سه‌رجه‌م كۆلیژ و به‌شه‌كانن به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوتابیان و دابینكردنی پێداویستی به‌شه ناوخۆییه‌كان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26ى تشرینى دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، "ئاماژه به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌باره‌ت پێدانی ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجوومه‌نی زانكۆكان بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندن، قوتابیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه بڕیارمانداوه، بۆ ماوه‌ی چوارى ڕۆژى تریش ده‌وام ڕابگرن."
زیاتر هاتووه، له ڕۆژی یه‌كشه‌م 28ى تشرینى دووه‌م تاكو ڕۆژی چوارشه‌م كه ده‌كاته یه‌كی كانوونی یه‌كه‌می 2021 ده‌وامی قوتابیان له سه‌رجه‌م كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ڕاده‌گرێت، به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوتابیان و دابینكردنی پێداویستییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی به‌شه ناوخۆییه‌كان.
پێشتر به‌هۆی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى به جیا بڕیاریان دا، ڕۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه ده‌وامی فه‌رمی قوتابیان ڕابگیرێت. به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قوتابیان و دابینكردنی پێداویستی به‌شه ناوخۆییه‌كان.