راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپوول خه‌ون به‌وه ده‌بینێت له ریال مه‌درید یاریی بكات.
پێگه‌ی بێرنابێو دیجیتاڵی ئیسپانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كرده‌وه، محه‌مه‌د سه‌ڵاح حه‌ز ده‌كات له ماوه‌ی داهاتوودا له خولی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی بكات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یانه‌ی ریال مه‌درید به‌م دواییه پێوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سه‌ڵاح كردووه، ئێسته‌ش هه‌ردوولا گفتوگۆیان هه‌یه، به تایبه‌تی گرێبه‌ستی سه‌ڵاح له هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كردووه، سه‌ره‌ڕای بژاره‌ی سه‌ڵاح، به‌ڵام ئامانجی یه‌كه‌می ریال مه‌درید و سه‌رۆكه‌كه‌ی، هه‌ر كیلیان ئیمباپێی فڕه‌نسییه، به‌ڵام سه‌ڵاحیش وه‌ك بژاره‌ی دووه‌مه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری گۆڵكارێكی ئاستبه‌رز و به‌توانایه و ئه‌م وه‌رزه تا ئێسته له سه‌رجه‌م خوله‌كاندا 17 گۆڵی بۆ لیڤه‌رپوول كردووه و له 17 یارییشدا 6 ئه‌سیستی كردووه.