له سه‌لاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له جنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و له دیداره‌كه‌دا دواین پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئۆكتۆبه‌ری رابردوو تاوتوێ كران.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێوه‌ست به ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن، سه‌رۆك بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھه‌وڵه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتی ھه‌ڵبژاردن، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ھه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووی عێراق ھه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو و پاك بووه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌روو كه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه به‌راییانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راگه‌یه‌ندراوه ده‌رخه‌ری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیراده‌ی ھاووڵاتییانه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی مه‌ترسییه‌كی ئاشكرا كرد و گوتی، پێده‌چێت ھه‌وڵێك ھه‌بێت بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راگه‌یه‌ندراون و به دڵنیاییشه‌وه ھه‌ر جۆره ده‌ستكارییه‌ك گرفتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.