یه‌كێك له‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی رووبه‌ڕووی شۆفێر ده‌بێته‌وه له وه‌رزی سه‌رمادا، گه‌رمكردنی ئۆتۆمبێلهكانیانه له به‌یانیاندا، كه زۆربه‌ی شۆفێران پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه، ئایا به‌یانیان چی بكه‌م؟ چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا گه‌رمی بزوێنه‌ره‌كه ده‌گات به ئاستی ئاسایی خۆی، یان پێویست به كاتكوشتن و سه‌رفكردنی زیاده‌ی به‌نزین ناكات؟
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، گه‌رمكردنی بزوێنه‌ر به چه‌ند شتێكه‌وه پێوه‌ندیداره، وه‌ك تازه‌یی و كۆنی ئۆتۆمبێله‌كه و سیستمی سووتاندنی به‌نزین و جۆری رۆن و پله‌ی گه‌رما و زۆر شتی تر.
ئه‌م شاره‌زایه هۆشیاریی ده‌دات كه به‌گوێره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، ئه‌م چه‌ند ڕێنوێنی و زانیارییانه جێبه‌جێ بكه:
سیستمی گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی به بزوێنه‌ر چه‌ند جۆرێكه، له هه‌رێمی كوردستان دوو جۆریان باون، ئه‌وانیش ''كابرێته‌ر و به‌خاخ''.
لە بەیانیانی وەرزی سەرمادا، یەک خوولەک کار بە ئۆتۆمبێلەکەت بکە، پاشان بە خێراییەکی نزم تا دوو کیلۆمەتر بڕۆ و دڵنیابە ھیچ زیانێک بە ئۆتۆمبێلەکەت ناگات
یه‌كه‌م: بزوێنه‌ری كابرێته‌ر: بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و بێ بڕین و پرته كار بكات، پێویسته به‌یانیان نزیكی 15 خولهك گه‌رم بكرێت، تا ده‌گات به گه‌رمی ئاسایی خۆی یان نزیك لێی، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت، ئه‌وا زیانی گه‌وره به بزوێنه‌ره‌كه ده‌گات، چونكه به‌نزین به‌شێوه‌ی یه‌كسان دابه‌ش نابێت به‌سه‌ر پستۆنه‌كان و ئه‌وه‌یش كاره‌كانیان تێكه‌ڵ ده‌كات و ده‌یانشێوێنێت.
دووه‌م: بزوێنه‌ری به‌خاخ: پێویستی به‌و ماوه زۆره نییه، ته‌نیا 30 چركه بۆ یه‌ك خولهك به‌سه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێوه‌سته به چه‌ند شتێكه‌وه:
جۆری رۆن: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی رۆنی سووك به‌كار دێنن، ته‌نیا 30 چركه‌یان پێویسته بۆ گه‌رمكردنی بزوێنه‌ره‌كه‌یان، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی رۆنی قورس به‌كار دێنن، پێویستیان به یه‌ك خولهك ھه‌یه بۆ گه‌رمبوون.
ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان تا هه‌زار كیلۆمه‌تری سه‌ره‌تا، پێویستیان به گه‌رمكردن نابێت، ده‌توانرێ ده‌ستبه‌جێ بجووڵێنرێن.
ده‌بێت ئه‌وه بزانین، گێچی حه‌ماوه‌ی ناو داشبۆرده‌كه گه‌رمی بزوێنه‌ر ده‌رناخات، به‌ڵكو پله‌ی گه‌رمی شله‌ی ساردكه‌ره‌وه‌كه پێشان ده‌دات، ئاو بێت یان ماده‌ی تر، گه‌رمبوونی بزوێنه‌ریش واته گه‌رمبوونی پارچه ئاسنه‌كان و رۆنی ناو بزوێنه‌ره‌كه نه‌ك ساردكه‌ره‌وه‌كه، رۆن و پارچه‌كان ته‌نیا یه‌ك خوله‌كیان به‌سه بۆ گه‌رمبوون له پله‌ی گه‌رمی سفر تا 10 پله‌ی سیلیزی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌ش له‌وه ساردتر بوو، یا رۆنی بزوێنه‌ر خه‌ست بوو، یان كاتی زۆر به‌سه‌ر گۆڕینهكهدا رۆیشتبوو، ده‌بێت ماوه‌كه له‌وه زیاتر بكه‌یت.
ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرین، له به‌یانیانی زستاندا نابێت تا دوو كیلۆمه‌تر په‌ستان بخه‌ینه سه‌ر بزوێنه‌ر، له‌و ماوه‌یه‌شدا بزوێنه‌ر ده‌چێته پله‌ی گه‌رمی ئاسایی خۆی.