له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی شۆفێران خۆیان نابه‌ستنه‌وه كه ئه‌مه دژی یاسای شۆفێرییه، هاوكات مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر گیانی شۆفێر و سه‌رنشینان دروست ده‌كات، به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی قایشی سه‌لامه‌تییان هه‌یه، شۆفێران بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ده‌نگه جۆكه‌ر به‌كار ده‌هێنن، بۆیه لێره‌دا شاره‌زایه‌كی میكانیكی و كاره‌بایی مه‌ترسی به‌كارهێنانی ئه‌م قایشه ده‌خاته ڕوو.
له‌مباره‌یه‌وه هاوتا محه‌مه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، زۆرجار به‌هۆی به‌كارهێنانی جۆكه‌ر به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ده‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پشتێنی سه‌لامه‌تی كاره‌سات روو ده‌دات، چه‌ندان نموونه‌مان هه‌یه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی جۆكه‌ری قایشی سه‌لامه‌تی، ناو قفڵی قایشه‌كه شۆرتی كردووه یان پچڕاوه، زۆربه‌ی كات ئه‌م شۆرت و پچڕانه هۆكار ده‌بن بۆ داگیرساندنی گڵۆپی په‌ره‌شووت ''ئێرباگ'' ، ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كه زیاد ده‌كات له‌سه‌ر شۆفێر و سه‌رنشینه‌كان.
لە هەرێمی کوردستان کەس پشتێنی سەلامەتی بەکارناهێنێت ئەمەیش کێشەیەکی گەورەیە
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه زۆرجار هۆكاری شۆرتی قفڵه‌كه و هه‌ڵبوونی گڵۆپی ئێرباگ، بۆ ئه‌م سێ حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه:
یه‌كه‌م - ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه، تا ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه زیاتر بێت، مه‌ترسی ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر ده‌بێت.
دووه‌م - به‌كارهێنانی جۆكه‌ر بۆ بڕینی ده‌نگی قایشه‌كه له‌كاتی خۆنهبهستنهوهدا.
سێیه‌م - له هه‌مووی گرنگتر زیادتێكردنی شه‌حن له‌لایه‌ن دینهمۆوه، واته ئه‌م ئۆتۆمبێله دینه‌مۆی زیاد شه‌حنی تێكردبوو وایه‌ره‌كانی تواندبووهوه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه له دینه‌مۆی ئۆتۆمبێله‌كه.