كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه و له ئێسته‌دا شیعه ده‌یه‌وێت نێوماڵى خۆیان ڕێكخنه‌وه و ئاماده‌كارى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ بكه‌ن، سیاسه‌تمه‌دارێكى كوردیش ده‌ڵێت، ئێران و مه‌رجه‌عى شیعه ده‌ستیان له لێك نزیكبوونه‌وه‌ى شیعه‌كان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى یه‌كه‌م، د. مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كورد به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، شیعه ئه‌مجاره ده‌یه‌وێت نێوماڵى خۆیان ڕێكبخنه‌وه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئێران و مه‌رجه‌عیه‌تى شیعه له عێراق كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵیشان داوه له‌گه‌ڵیان، پارتی دیمو‌كراتى كوردستانیش له ئێسته‌دا چاوه‌ڕێى شیعه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكى حكوومه‌ت شیعه دایده‌نێت و ده‌سه‌ڵاتیش به ده‌ستى شیعه.
ئه‌وه‌شى گوت، كورد و سووننه چاوه‌ڕێى شیعه ده‌كه‌ن كه سه‌ردانیان بكرێت گفتوگۆ له‌و باره‌وه بكه‌ن، له عێراقیشدا هه‌موو شتێك واریده، به‌بێ كورد قورسه حكوومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێندرێت، به‌ڵام ئسوڵییه‌ن ده‌بێت كوردیش به‌شدارى پێ بكرێت و ده‌ورى كارى هه‌بێ.
له ڕۆژى 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، دواى 50 ڕۆژ له ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانى ڕاگه‌یاند و گۆڕانكارى له كورسى لایه‌نه‌كان دروست بووه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌رچه‌نده 33 كورسى بۆ یه‌كلابووه‌وه، به‌ڵام دواى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمى كۆمسیۆن كورسییه‌كانى بۆ 31 كورسى كه‌م كراوه‌ته‌وه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى