وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی په‌لاماری شه‌وی ڕابردووی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانی بناری چیای قه‌ره‌چووغ بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاى گه‌یاندووه، "بەداخەوە، سه‌عات 10ى شەوی دووی کانوونی یەکەم، تیرۆریستانی داعش، پەلاماری گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغیان دا، لەم پەلامارە دڕندانەیەدا، کوێرانە کەوتنە دەستڕێژی کردن لە خەڵکی سڤیلی گوندەکە، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتیی شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
زیاتر هاتووه، "هێزەکانی پێشمەرگە بەزوویی بەهانای خەڵکی گوندەکەوە چوون و توانیان لەماوەیەکی کەمدا، بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و تیرۆریستان ڕاو بنێن، دواتر هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی بۆ ناوچەکە ئەنجامدا، لەوکاتەدا، یەکێک لە ئۆتۆمبێڵەکانی پێشمەرگە کەوتە بۆسەی تیرۆریستانی داعشەوە، بەداخەوە حەوت پێشمەرگە شەهید بوون."
"وێڕای ڕاگەیاندنی پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە و شەهیدانی گوندی خدر جیجە، دووپاتی دەکەینەوە، کە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت و تیرۆریستان و ئەوانەی پاڵپشتیشیان دەکەن، دەبێ باجێکی گەورە بدەن". له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاتووه.
ڕوون كراوه‌ته‌وه، "وەزارەتی پێشمەرگە جارێکی تر ڕای دەگەیەنێت، کە هاوئاهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و هاوپەیمانان، پێویستە لە قۆناغی چەق بەستوویی بێتە دەر، زۆر بەخێرایی و بەبێ چاوەڕوانی کردن دەبێت ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش دەست پێ بکەین و نابێت چیتر ڕێ بدەین، تیرۆریستان مۆڵگە و شوێنی حەوانەوەکانیان وەک خۆی بمێنن و ناوچەی پارێزراوی خۆیان هەبێت."
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەیاندا، لە ئاکامدا سێ کوڕی موختاری گوند، دوو پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو ئافرەتیش برینداربوون، دواتریش بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵێکی هێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و حه‌وت پێشمەرگەى تر به‌ناوه‌كانى /رائید نه‌فی خولە - نەقیب فەخرەدین سەعید - سەنگەر شەریف - کامەران پوشۆ - یاسین محەمەد - نازم ڕەزا - شوکر ئەبو زێد/ شەهیدبوون.