بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە، به تایبهت ئهمڕۆ نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەرداهاتووه و نرخی هەر بەرملێک نەوتی برێنت بۆ سەرووی 70 دۆلار بەرزبووهتهوه.
ئهمڕۆ ههینى سێى كانوونى یهكهم، بەگوێرەی پێگهى فهرمى "dailyfx" ئێستە نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت بە 70 دۆلار و 87 سەنت دەفڕۆشرێت، هاوکات نرخی نەوتی تێکساسی ئەمەریکایش بۆ 67 دۆلار و 73 سەنت بەرز بووەتەوە.
شایهنى باسه وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی (ئۆپیک پڵەس) بڕیاریانداوه كهوا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنان نەوت بۆ کاتێکی نادیار ڕابگرن، بههۆیهوه ئەمڕۆ هەینی بەهای نەوتی برێنت 1.20% بەرزبوویەوە.
لهلایهكى ترهوه هەڵکشانی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک ڕێکاری نوێی گرتبووە بەر بەو ئامانجەی نرخی نەوت کەم بکاتەوە.
ئهگهر چى شارهزایانى نهوت و ئابوورى پێشبینیان دهكرد تا کۆتایی ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت زیاتربێت و بگاتە بەرزترین ئاست، بەڵام وا دیاره لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە جارێکی تر خواست لەسەر ئەو وزەیە ڕوو لە دابەزین دەکات و بههاى نهوت جارێكى تر دهكهوێته مهترسییهوه.
ساڵی ڕابردوو لە ژێر کاریگەری کۆرۆنا نرخی نەوتی برێنت بۆ خوارووی 16 دۆلار و نەوتی ئەمەریکایش بۆ خوارووی سفر دۆلار دابەزی بەڵام رێکارەکانی ئۆپێک پڵەس و پاشان ئاساییبوونەوەی دۆخی کۆرۆنا، هۆکار بوو لەوە ئەمساڵ نرخی نەوت بەرز ببێتەوە و تەنانەت تا سەرووی 86 دۆلاریش تۆمار بکات.