كه‌مێك پێش ئێسته سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری مه‌خموور به‌سه‌ر كرده‌وه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری مه‌خموور به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ره‌كه كۆبووه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی زیاتر بە ئاگابوون بووه.
شایه‌نى باسه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌وی ڕابردووی سنووره‌كه و دایكی سێ شه‌هیده‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، كه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به "شێره‌ژن" وه‌سفی كرد.
دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەیاندا، لە ئاکامدا سێ کوڕی موختاری گوند، دوو پێشمەرگە شەهیدبوون و دوو ئافرەتیش برینداربوون، دواتریش بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵێکی هێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و حه‌وت پێشمەرگەى تر به‌ناوه‌كانى /رائید نه‌فی خولە - نەقیب فەخرەدین سەعید - سەنگەر شەریف - کامەران پوشۆ - یاسین محەمەد - نازم ڕەزا - شوکر ئەبو زێد/ شەهیدبوون.