ڕاوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كاتى ئه‌وه هاتووه لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رانبه‌ر به كه‌مته‌رخه‌مى حكوومه‌تى عێراق له ناوچه جێناكۆكه‌كان، ده‌شڵێت، ملیشیاكان ڕێخۆشكه‌رن بۆ هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و هاوكاریشییان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى سێى كانوونى یه‌كه‌م، ڕێبوار تاڵه‌بانى ڕاوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ كاروبارى ناوچه جێناكۆكه‌كان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، شتێك نییه به‌ناوى حكوومه‌تى عێراق له ناوچه جێناكۆكه‌كان، كۆمه‌ڵێك میلشیاگه‌رى هه‌یه له‌و ناوچانه، هیچ باكێكیان نییه چى به‌سه‌ر كوردستان بێت، بگره له 16ى ئۆكتۆبه‌ر شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ كورد كرد، ئه‌وانه ئێسته پێیان خۆشه ئه‌و هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه.
زیاتر گوتى، چوار ساڵ دواى تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و لیژنانه هیچیان پێ نه‌كرا، عێراق ده‌ستى ده‌ستى ده‌كات به گه‌لى كورد له باره‌ى لیژنه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌ردوولا بۆ پارێزگاریكردن له‌و ناوچانه، پێویسته ئیتر هێزه كوردییه‌كان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رانبه‌ر به عێراق به‌تایبه‌تى له‌و كات و ساته‌دا كه خوێنى پێشمه‌رگه ده‌ڕێژرێت.
ڕاوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت باسى له‌وه‌كرد، چه‌ندان جاره ئه‌و هێرشانه دووباره ده‌بنه‌وه، داعش ده‌بینێ عێراق قسه ناكات، ئه‌و هه‌لانه ده‌قۆزنه‌وه، عێراق بووه‌ته فه‌وزا و حكوومه‌ت بوونى نییه، ملیشیاكان ڕێگه خۆشكه‌رن بۆ داعش بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه، بگره بێده‌نگى نیشان ده‌ده‌ن و هاوكارییان ده‌كه‌ن، له ڕاستیدا سه‌رچاوه‌ى دارایی ملیشیاكان و داعش یه‌ك سه‌رچاوه‌یه.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌لاماری گوندی خدر جیجه‌یاندا، له ئاكامدا سێ كوڕی موختاری گوند، دوو پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و دوو ئافره‌تیش برینداربوون، دواتریش بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێڵێكی هێزی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی تر به‌ناوه‌كانی /رائید نه‌فی خوله - نه‌قیب فه‌خره‌دین سه‌عید - سه‌نگه‌ر شه‌ریف - كامه‌ران پوشۆ - یاسین محه‌مه‌د - نازم ڕه‌زا - شوكر ئه‌بو زێد/ شه‌هیدبوون.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى