سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بریندارانی هێرشی تیرۆریستانی داعش دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سێى كانوونى یهكهم، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشی تیرۆریستانی داعشی کرد بۆ سەر بناری قەرەچووغ.
سەرۆکی حکوومەت لە نزیکەوە لە تەندروستی پێشمەرگە بریندارەکانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن و لایەنە پێوەندیدارەکانی ڕاسپارد، هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ستایشی قارەمانیەتی و خۆڕاگری پێشمەرگەکانی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.