زۆرجار كه ئۆتۆمبێل كێشه‌ی تێده‌كه‌وێت، نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر داشبۆرده‌كه داده‌گیرسێت، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌یه‌كی هه‌یه، نموونه له‌سه‌ر داشبۆرد گڵۆپی ''بزوێنه‌ر، رۆن، ئه‌رباگ، حه‌ماوه و تایه‌كان'' و چه‌ندان نیشانه‌ی تر.
له‌باره‌ی ئه‌و نیشانه‌وه كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و ڕۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ئه‌و نیشانه‌یه‌ی كه شێوه‌ی ههورهبرووسكهیه له‌ناو دوو چه‌ماوه‌ی پێچه‌وانه، مانای بوونی كێشه‌یه له مله‌به‌خ، زۆرجاریش به خاوێنكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و گڵۆپه‌كه ده‌كوژێته‌وه.
ئەم شارەزایە مانای ئەم نیشانە و شێوازی چارەسەرکردنیشی خستووتە ڕوو
ئه‌وه‌یشی گوت كه چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌یت و مله‌به‌خ خاوێن ده‌كه‌یته‌وه به‌بێ عه‌زێتدانی ئۆتۆمبێل، له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی مله‌به‌خ، سه‌ره‌تا سپڕای تایبه‌تی بۆ به‌كار ده‌هێنین و له‌ناو مله‌به‌خه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، دواتر به په‌ڕۆیه‌كی نه‌رم ناو مله‌به‌خه‌كه به وریاییه‌وه و بێ په‌ستان خاوێنی ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌مه ده‌بێت سویچ بكرێته‌وه و یه‌كێك پێ له به‌نزین دابگرێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانه‌ی به‌خاخه‌كه بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ده‌ستكاری ده‌مه‌كه‌ی بكرێت، به‌م شێوه‌یه هه‌م گڵۆپه‌كه ده‌كوژێته‌وه و هه‌میش مله‌به‌خ خاوێن ده‌بێته‌وه.
هۆشیاریی ئه‌وه‌یشی دا، كاتێك هه‌ر گڵۆپێك داده‌گیرسێت له داشبۆرد، پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری بكه‌یت و كێشه‌ی زیاتری بۆ دروست بكه‌یت، نیشانی كه‌سانی شاره‌زای بده با ئه‌وان بۆتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له كێشه‌كه رزگارت بكه‌ن، چونكه به ناشاره‌زایی ده‌ستكاری به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل بكه‌یت، كێشه‌ی زیاتری بۆ دروست ده‌كه‌یت.