سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان، هه‌ڵه‌یه‌كی كرد و شه‌رمه‌زار بوو، كاتێك له مه‌شقه تایبه‌ته‌كانیدا موزیكێكی تایبه‌ت به یانه‌ی مارسیلیای به‌كار هێنا.
رامۆس له تۆڕی ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كی خۆی پۆست كردووه، كه مه‌شق ده‌كات، به‌ڵام له‌سه‌ر ریتمی گۆرانییه‌كی به‌ناوبانگی فڕه‌نسییه.
رامۆس نه‌یزانیوه ئه‌م گۆرانییه جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ئۆڵمپیك مارسیلیا، ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی پاریس سانجێرمان به كاری ده‌هێنن، به تایبه‌تی كاتێك تیپه‌كه‌یان دێته ناو یاریگه.
هانده‌رانی مارسیلیا له ساڵی 1986ـه‌وه ئه‌م گۆرانییه به‌كار ده‌هێنن، هه‌ر بۆیه رامۆس به په‌له پۆسته‌كه‌ی لابرد، بۆیه تووشی شه‌رمه‌زاریی نه‌بێت.