وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش و ئه‌و قوتابیه 10 ساڵه‌ی كه شه‌هید بوو، داوا له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات خوله‌كێك بوه‌ستن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو چواری كانوونی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه، له ناو شه‌هیدانی ئه‌مجاره‌ی په‌لاماری تیرۆریستان، قوتابییه‌ك به‌ناوی "بـارزان ئیسماعیل" كه ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو له پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له (قوتابخانه‌ی خدر جیجه) له‌كاتی یارمه‌تیدانی براكانی بۆ تێكشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شه‌هید ده‌بێت.
له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی خوله‌كێك راده‌وه‌ستین
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێن، شه‌هید بارزان قوتابی خۆی بووه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ فێربوون و سوود وه‌رگرتن له وانه‌كانی به‌رگریی و ئیراده و خۆشه‌ویستی نیشتیمان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بۆ رێزگرتن له رۆحی ئه‌و پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانه‌ی كه شه‌هیدبوون له سنووری گه‌رمیان و قه‌ره‌چوغ و شه‌هیدی قوتابی "بارزان"، سبه‌ی یه‌كشه‌م پێش وانه‌ی یه‌كه‌م له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی خوله‌كێك راده‌وه‌ستین وه‌ك رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانمان.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێریش راسپێردراوه كه یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی مه‌خموور بكه‌ن به‌ناوی قوتابخانه‌ی شه‌هید "بـارزان ئیسماعیل".
له شه‌وی دووی ئه‌م مانگه، داعش په‌لاماری گوندی خدر جیجه‌ی دا و له ئه‌نجامدا 13 كه‌س شه‌هید بوون كه سێ له‌وانه برابوون و سڤیل بوون و ئه‌وانه‌ی تریش پێشمه‌رگه بوون. یه‌كێك له شه‌هیده سڤیله‌كان ته‌مه‌نی 10 ساڵ بوو.