له گه‌ڕی 16ی جامی عێراق له تۆپی پێ، یانه‌ی هه‌ولێر به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به 4-3 گۆڵ له یانه‌ی شوڕته‌ی برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت.
یارییه‌كه به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌ردوو یانه له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری، ئێواره‌ی شه‌موو "چواری كانوونی یه‌كه‌م" ئه‌نجام درا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، دوای چه‌ند ساڵێك له دابڕانی جه‌ماوه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر، له یارییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران گه‌ڕانه‌وه یاریگه و هانی تیپه‌كه‌یان دا.
فۆتۆ: مسته‌فا عومه‌ر