ئەمشەو باران دەبارێت

:: AM:11:40:05/12/2021 ‌
شەپۆلێكی تری باران رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و پێشبینی دەكرێت لە زۆربەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، باران ببارێت و لە بەرزاییەكانیش بەفر بكەوێت.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئاسمانی زۆربەی پارێزگاكان هەور دەبێت و ئەمشەو باران دەبارێت.

لە سنووری پارێزگای هەولێر بارانەكە زیاتر دەبێت


لە سنووری پارێزگای هەولێر بارانەكە زیاتر دەبێت، پاشان دهۆك و سلێمانی زۆرترین بارانیان لێ دەبارێت. كاریگەریی ئەو شەپۆلە كورتخایەنە و لە بەرەبەیانی سبەی دووشەم كۆتایی دێت.

لە هەولێر نزمترین پلە لە 24 سەعاتی داهاتوودا هەشت و بەرزترینیش 17 دەبێت. لە سلێمانی نزمترین پلە پێنج و بەرزترین پلە 16 دەبێ، هاوكات لە دهۆك بەرزترین پلەی گەرما 16 و نزمترینی حەوت دەبێت. لە كەركووك پلەكانی گەرما تا 19 بەرز دەبنەوە و لە شەودا بۆ شەش پلە دادەبەزێت. لە هەڵەبجە بەرزترین پلە 17 و نزمترینیشی پێنج دەبێت و بەراورد بە پارێزگاكانی تر، بارانی كەمتری لێ دەبارێت.


وشە - سلێمان تاشان