بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفان له سه‌رجه‌م چه‌رخه‌كان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤایه‌تی كردووه و ڕێگه‌ی خه‌ڵكیان ڕۆشن كردووته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بگه‌ڕێین، كه كامه فه‌یله‌سووف توانیویه‌تی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و جیهان جێ بهێڵێت، تا ئێسته‌یش كاریگه‌رییه‌كانی به ڕوونی بوونی مابێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بیرمه‌نده كارل ماركسه، سه‌رسامی بیركردنه‌وه‌كانی بیت یان له دژی و ڕقت لێی بێت، ماركس توانی جیۆپۆله‌تیكی زه‌وی و سیسته‌می جیهانگیری به ته‌واوی بگۆڕێت، كه تا ئێسته‌یش ئه‌و گۆڕانه به‌رده‌وامی هه‌یه و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به داخه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر به هه‌ڵه له تیۆر و بیرۆكه‌كانی ماركس گه‌یشتوون، زۆرێكیش هه‌ر به‌رهه‌م و بیركردنه‌وه‌كانیان نه‌خوێندووه‌ته‌وه، بگره له سه‌رچاوه‌ی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مه‌وه هزره‌كانی ئه‌و بیرمه‌نده گه‌وره‌یه وه‌رده‌گرن، كه زۆرترین كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دانراوه، ئنجا به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆری سه‌ر گۆی زه‌وی به هه‌ڵه له بیرۆكه و به‌رهه‌م و ڕوانینه‌كانی ماركس بگه‌ن.
بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه ما‌و و لینین و ستالینیش به هه‌ڵه له‌و بیرمه‌نده گه‌یشتوون
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی
ماركس له ڕێی به‌رجه‌سته‌كردنی بیرۆكه و هزره‌كانی له‌لایه‌ن ڤلادیمێر لینین و ماوتسی تۆنگ و ستالین ده‌ناسن، بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كه ما‌و و لینین و ستالینیش به هه‌ڵه له‌و بیرمه‌نده گه‌یشتوون و بیرۆكه‌كانیان به هه‌ڵه خستووه‌ته ناو واقیعه‌وه، بۆیه له شوێنی ئه‌وه‌ی بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی بیرمه‌ند و نووسه‌ر و سیاسییه‌كانی تر له‌سه‌ر بیر و هزری ماركس بخوێنیته‌وه، گرنگه به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به تایبه‌تی بخوێنیته‌وه و لێیان تێ بگه‌یت و له ده‌ستی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مه‌وه شرۆڤه‌ی بۆچوون و هزره‌كانی وه‌رنه‌گریت.
هه‌ڵه لێكدانه‌وه و وه‌رگرتنی هزری ماركس له‌لایه‌ن توێژه‌ر و بیرمه‌نده‌كانی دوای خۆی بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره له تێگه‌یشتنی ڕاستی بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌و بیرمه‌نده گه‌وره‌یه، بۆیه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌یشی نووسراوه، بیرمه‌نده‌كانی جیهان به ڕێی جیاواز و خواستی خۆیان شرۆڤه‌ی هزری ماركس ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پێویسته جیهان تێ بگات، كه ئامانجی یه‌كه‌م و كۆتایی ماركس بریتی بوو له گۆڕانكاری. به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می خه‌ڵكی به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی گۆڕان و ژیانێكی نوێیان هه‌ڵدایه‌وه، بگره زۆرینه‌یان هزر و بیركردنه‌وه‌ی ماركسیان وه‌ك جلێك به به‌ری خۆیان دووری و به‌كاریان هێنایه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئه‌وانه‌ی به دوای ڕاستی و خوێندنه‌وه‌ی هزری ڕاسته‌قینه‌ی ماركس ده‌گه‌ڕێن، گه‌یشتوون به ویستی ڕاسته‌قینه‌ی ماركس، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كاریگه‌رترین بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووفی جیهان كه توانیویه‌تی ڕه‌وتی مێژووی مرۆڤایه‌تی بگۆڕێت، له نێو سێ هه‌زار و 500 فه‌یله‌سووفی تری جیهان، ماركس به كاریگه‌رترین و داناترین هه‌ژمار كرا.
به‌ر له ماركس، ئیبن خه‌لدوون مێژووی به شرۆڤه‌ی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نووسه‌وه، دواتر هیگل به ڕێی دیالیكتیك، واته یه‌كه‌مجار تێزێكی ده‌خسته‌ڕوو و دواتر له‌سه‌ری ده‌نووسی و مێژووی پێ تۆمار كرا و بۆچوونی هاوڕا و دژیه‌كی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی له مێژوو له‌سه‌ر نووسیوه، به‌ڵام ماركس هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕێیه‌كی تری داهێنا بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوو، كه پشت به ڕه‌گه‌زی رووحی و نیمچه ئاینی ده‌به‌ستێت، واته مێژووی له ده‌قێكی ئه‌بستراكت و وشكه‌وه بۆ ده‌قێكی پڕ له هارمۆنیا و بوێری و هه‌ست و سۆزی رووحی گۆڕی، كه ئه‌مه‌یش وایكرد خواستی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر مێژوو زۆر زیاتر ببێت.
ماركس زینده‌گی كردنی به دیارده‌یه‌كی بوێر و قاره‌مانانه ناوبردووه
له‌باره‌ی ژیانكردنی مرۆڤیش، ماركس زینده‌گی كردنی به دیارده‌یه‌كی بوێر و قاره‌مانانه ناوبردووه، بۆیه له‌و بڕوایه‌دابووه، كه هه‌موو سه‌رده‌مێك پێویستی به گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ماركسیه‌تی خسته‌ڕوو، به‌ڵام بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بوو كه تێیدا ژیاوه، هاندانێك بوو، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بیر بكاته‌وه و سیسته‌مه ده‌قگرتووه‌كان بگۆڕێت و تا كۆتایی جیهان پێیانه‌وه پابه‌ند نه‌بێت، به‌ڵام دواتر لینین هات و ئه‌و ئامانجه‌ی ماركس بیری سه‌رمایه‌داری و كۆمۆنیستی له‌سه‌ر نووسیبوو، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی كرده‌وه و بیری كۆمۆنیستی كرد به سیسته‌مێكی ده‌قگرتوو و هه‌میشه‌یی كه تا ئێسته‌یش له چه‌ندان وڵاتی جیهان پێڕه‌وی ده‌كرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به جێبه‌جێكردنی بیركردنه‌وه‌كانی ماركس گۆڕانكاری گه‌وره له جیهان هاتنه كایه‌وه و ده‌یان شۆڕش و وه‌ستانه‌وه دژی سیسته‌مه كۆنه‌په‌رسته‌كان ئه‌نجام درا، جیهان بوو به جۆرێكی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ته‌واو نه‌بووه، به‌رده‌وامیدان بووه له گۆڕانكاری، نه‌ك خووگرتن به ده‌ق و بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌و.
كاتێك به‌رهه‌مه‌كانی و بیركردنه‌وه‌كانی ده‌خوێنیته‌وه، به وردی شه‌نوكه‌وی ده‌كه‌یت، به ته‌واوی له‌وه ده‌گه‌یت، كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی لینین و ما‌و و ستالین به ناوی كۆمۆنیستی و ماركسیستی سه‌پاندوویانه، به ته‌واوی دووره له هزری ماركسه‌وه و بگره تێنه‌گه‌یشتنه له ماركس، به‌هۆی قووڵی ڕامان و بیركردنه‌وه‌كانیشی ئاسان نییه به ئاسایی له هزری ماركس بگه‌یت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه هه‌مووان به هه‌ڵه لێی تێ بگه‌ن و به‌شێك خۆشیان ده‌وێ، به‌شێكیش ڕقیان لێی ده‌بێته‌وه، له كاتێكدا هه‌ردوولا له هزری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌ڵه بیرمه‌نده ناگه‌ن.