ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێس كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له هه‌ولێر رای گه‌یاند، له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر، به‌شداریی له پرسه‌ی دوو برا و ئامۆزایه‌كی شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌دا كردووه.
كونسوڵی گشتیی فڕه‌نسا له تویته‌ر زانیاری و وێنه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی" له گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر به‌شداریم له پرسی هه‌ریه‌ك له شه‌هیدانی پێشمه‌رگه دڵشاد قادر، دیدار قادر و وه‌لی عه‌وڵا كرد، كه دوو برا و ئامۆزایه‌ك بوون".
ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێس باسی له‌وه كردووه كه "سه‌ره‌خۆشیم له ماڵباتی ئه‌و پێشمه‌رگانه كرد، كه رۆژی پێنجشه‌می رابردوو له گوندی خدرجیجه له به‌رانبه‌ر داعش شه‌هید بوون".
فڕه‌نسا یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه‌كانی كوردستان، كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر هاوكاری پێشكه‌ش پێشمه‌رگه كردووه له رابردوو هه‌روه‌ها به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه ده‌كه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی كورد ده‌بێته‌وه.